هەموو پۆلی12ـکان پێش کارابوونی زانکۆڵاین دەبێت ئەم شتانە بزانن : زانکۆلاین
هەموو پۆلی12ـکان پێش کارابوونی زانکۆڵاین دەبێت ئەم شتانە بزانن :
زانکۆلاین چیە؟
کریدیت چیە؟
چۆنیەتی پرکردنەوەی فۆڕم؟
ڕیزبەندی چیە و کەی بیکەم ؟
✅سیستەمی زانکۆلاین سیستەمێکی ئەلکترۆنیە، هەموو خوێندکارێک کۆدێکی تایبەتی خۆی وەردەگرێت بەو کۆدە داخڵی سیستەمەکە دەبێت.
✅کە داخڵی سیستەمەکە بوویت هەموو شتێک بەجوانی ڕێکخراوە.
_دەرەجەی پۆلی دوانزەت
_دەرجەکەت بە دەرەجەی پۆلی دە و یانزەوە
_دەرجەکەت بەبێ حسابکردنی کوردی و عەرەبی
ئەمانە هەموویان بە ئامادەکراوی لە ئەکاونتەکەی خۆت هەیە پێویست ناکات خۆت حسابی بەیت.
✅سیستەمی زانکۆلاین بە چوار رێگا خوێندکار وەردەگرێت
1_زانکۆلاین (واتە بەخۆڕایی)بۆ بەشە پزیشکیەکان (ڕاستەوخۆ بە معدلی پۆلی دوانزە ئەچیتە کێبڕکێی وەرگرتنەوە)
2_کریدیت (واتە بەخۆڕایی) بەڵام %70 دەرەجەکەت لەسەر معدلی دوانزەیە و %30 لەسەر وانە پەیوەندیدارەکان بۆ هەموو بەشەکان، جگە بەشە پزیشکیەکان
3_پارالێڵ (واتە بە پارە)لێرەشدا هەر بە سیسیەمی کریدیت دەرەجە حساب ئەکرێت جگە بەشەپزیشکیەکان
4_ئێواران (واتە بە پارە) هەر بە سیستەمی کریدیت دەرەجە حساب ئەکرێت جگە بەشە پزیشکیەکان
جیاوازی ئێواران و پارالێڵ ئەوەیە، پارالێڵ لەگەڵ دەوامی رۆژ دەوام دەکات و دەرەجەیەکی بەرزتری دەوێت.
هەر چوار سیستەمەکە لەیەک فۆڕم و لەیەک کاتدا پڕدەکرێتەوە
لە فۆڕمی زانکۆلاین ئەبێت ٥٠ بەش بنوویست.
٥٠ بەشەکە بەدڵی خۆتە چۆن پڕیدەکیتەوە دەتوانیت
هەمووی زانکۆلاین پربکەیتەوە یان
هەمووی پارالێڵ یان
نیوەی زانکۆلاین و نیوەی پارالێڵ و نیوەی ئێواران.
✅لەناو سیستەمەکە هەموو زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی تێدایە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سیستەمی_كریدیت_چیە ؟
✅ پڕکردنەوەی فۆڕم بەشێوەی ئۆنلاینە.
✅ لەم سیستەمەدا خوێندکار ڕاستەوخۆ بەپێی نمرەی پۆلی ١٢ ناچێتە پێشبڕکێی وەرگرتنەوە چونکە
٧٠٪ نمرەکەی لەسەر دەرەجەی پۆلی ١٢ یە بەگشتی
٣٠٪ نمرەکەی لەسەر وانە پەیوەندی دارەکانە.
✅ لەم سیستەمەدا بۆ هەنێک بەش دەرەجەکەت بەرز ئەبێتەوە بۆ هەندێکیشی نزم ئەبێتەوە، ئەمەش ئەکەوێتە سەر دەرەجەی وانە پەیوەندیدارەکان
✅ وانەی پەیوەندی دار چیە؟
ھەر بریتین لە دەرسەکانی پۆلی ١٢ بەڵام
ئەو دەرسانەن کە زیاتر پەیوەندیان بەو بەشەوە هەیە کە خوێندکار بۆیدەچێت.
بۆ نموونە وانە پەیوەندیدارەکانی بەشی فیزیا
(فیزیا و بیرکاری و ئینگلیزین چونکە لەو بەشە خوێندن بە زمانی ئینگلیزیە)
هەر بەشێک وانەی پەیوەندی داری خۆی هەیە.
وانە پەیوەندی دارەکانیش لە بەشێکەوە بۆ بەشێکیتر جیاوازە،
لەبەر زۆری بەشەکان نەمتوانی ھەمووی بنووسم چ بەشێکت ئەوێ دەوایکە..
✅ چۆنیەتی حساب کردنی نمرەکەت بەپێی سیستەمی کریدیت
بۆنمونە دەتەوێت بەشى ئینگلیزى پڕ بکەیتەوە
وانە پەیوەندیدارەکان بۆ بەشی ئینگلیزى بریتین لە سێ زمانەکە.
بۆ بەشی ئینگلیزی
ئینگلیزى 20 دەرەجەی لەسەرە
کوردى 5 دەرەجەی لەسەرە
عرەبى 5 دەرەجەی لەسەرە
نمرەى ئینگلیزى کەڕەتی 0.20 بکە
نمرەى کوردى کەڕەتی 0.05 بکە
نمرەى عەرەبى کەڕەتی 0.05 بکە
معدلی پۆلی دوانزە کەڕەتی 0.7 بکە
لەکۆتاییدا هەموویان کۆبکەرەوە.
بۆنموونە
واى دابنێ خوێندکارێک 75 هەیە معدل
ئینگلیزى 80 هەیە
کوردى 90
عەرەبى 70
80*0.20=16
90*0.05=4.5
70*0.05=3.5
75*0.7=52.5
هەموى کۆبکەینەوە =76.5
واتە بەوەندە دەچیتە پێشبڕکێ بۆ بەشى ئینگلیزى.
ئەم کردارەى من کردم سیستەمەکە بۆ هەر بەشێک بتەوێ خۆى بۆت ئەکات .
✅لەسیستەمەکە کە هەر بەشێک هەڵدەبژێریت راستەوخۆ لەپەنای بەشەکە پێت ئەڵێت دەرەجەکەت بە سیستەمی کریدیت بۆ ئەم بەشە چەندە. واتە خوێندکار پێویست ناکات خۆی حسابی بکات و بەدوایا بگەڕێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەڕێزان قوتابیانی ئەزیز، کوردی و عەرەبی بۆ بەشە هەندەسی و علومەکان تەرگ ئەکرێن.
وە بەشە پزیشکیەکانی زانکۆ کوردی و عەرەبی ئەتوانی تەرگی بکەی، وە ڕاستەوخۆ بە نمرەی خۆت ئەچیتە پێشبرکێی زانکۆڵاین کردیتیان نیە بۆ نمونە بۆ بەشەکانی توب عام و ددان و دەرمانسازی و شیکاری و پەرستاری..هتد بەڵام بۆ بەشە پزیشکیەکانی پەیمانگاکان کوردی و عەرەبی تەرگ ناکرێن و کردیتیشیان نیە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ليست هناك تعليقات: