پێشبركێی زانستی بەناوی پاڵەوانانی بیركاری له‌پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو .
پێشبركێی زانستی زمانی بیركاری له‌پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4-3-2019 به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا (به‌شدار عه‌بدولخالق خۆشناو) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و مامۆستا (دلێر عه‌بدوڵڵا) بهِرێوهبهری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر و مامۆستا (سه‌دره‌دین زرار) یاریده‌ده‌ری سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می ئاماده‌یی و پیشه‌یی سه‌نته‌ری شار پێشبركێیه‌كی زانستی به‌ناونیشانی (پاڵه‌وانی بیركاری ) له‌پارێزگای هه‌ولێر بۆ هه‌ر (11) په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان بهِرێوهچوو .
ئامانج له‌و پێشبڕكێیه پڕۆژه‌یه‌كه بۆ هاندانی زیاتری قوتابیانی قۆناغی 11ی ئاماده‌یی وێژه‌یی بۆ گرنگی دان به به‌شه زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كه له‌لایه‌ن ده‌زگای (روانگه) به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ڕێكخرابوو .
قۆناغی یه‌كه‌م 169 قوتابی به نوێنه‌رایه‌تی 169 قوتابخانه سه‌ربه په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئهنجتم ده‌ده‌ن و (10) قوتابی قوتابی له تاقیكردنه‌وه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ قۆناغی دووه‌م دواتر تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی دوووه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌ن و (5) قوتابی هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ قۆناغی دواتر وه له قۆناغی كۆتایی (3) قوتابی به‌شداری پێشبڕكێكه ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاڵه‌وانی بیركاری و یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م ده‌ستنیشان ده‌كرێن و له مه‌راسمێكدا خه‌ڵاتی تایبه‌تیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت .
جێی ئاماژه پێكردنه ده‌زگای ڕوانگه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی په‌روه‌رده و فێركدن به‌تایبه‌ت نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌قوتابخانه‌كانی له ئه‌ستۆ گرتبوو به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ته‌واوی ستافی ده‌زگای ناوبراو و سوپاسیشی كردن له‌پێناو به‌ره‌و پێش وه‌چوونی كاره‌كان و هیوای به ردهوامی بۆ خواستن .
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

Post Comment
ليست هناك تعليقات: