وشەی لێکدراو
وشەی لێکدراو
ئامادەکردنی: مامۆستا دیاکۆ هاشمی
هه‌ندێ جار دوو یان چه‌ند وشه، که هه‌ر کامه‌یان بۆ خۆی واتایه‌کی هه‌یه، پێکه‌وه کۆ ده‌بنه‌وه و سه‌رجه‌م واتایه‌کی نوێتر پێک ده‌هێنن، به‌م متوربه‌بوونه ده‌ڵێن (وشه‌ی لێکدراو). وشه‌ی لێکدراو ده‌بێ بلکێن به یه‌که‌وه و نابێ به‌جیا بنووسرێن و، به چه‌ند شێوه پێک دێن:
١. بێ هیچ یارمه‌تییه‌ک:
جاری وایه “وشه‌ی لێکدراو”، بێ هیچ یارمه‌تییه‌ک دروست ده‌بێت و ته‌نیا وشه‌کان پێکه‌وه ده‌لکێن:
ڕه‌ش + ماڵ = ڕه‌ش ماڵ، که پێکه‌وه واتایه‌کی تر پێک ده‌هێنن و ئه‌و کاته ده‌بێ پێکه‌وه بنووسرێن: ڕهشـماڵ.
مارماسی، شاهەنگ، لێوئاڵ، ڕدێنسپی، شاژن، مەلاژن، چاوکوێر، باڵابەرز …
مار + ماسی = مارماسی (نەک: مار ماسی)
شا + هەنگ = شاهەنگ (نەک: شا هەنگ)
نموونەی تر:
لێوئاڵ، ڕدێنسپی، شاژن، مەلاژن، چاوکوێر، باڵابەرز
٢. به یارمه‌تیی پیتی (و):
جاری وایه “وشه‌ی لێکدراو”، به یارمه‌تیی پیتی (و) پێکه‌وه ده‌لکێن:
ئاڵ + و + گۆڕ = ئاڵوگۆڕ.
مشت + و + مڕ = مشت‌ومڕ.
ده‌نگ + و + باس = ده‌نگوباس.
٣. به یارمه‌تیی پیتی (ه):
جاری وایه “وشه‌ی لێکدراو”، به یارمه‌تیی پیته‌بزوێنی (ه) پێکه‌وه ده‌لکێن:
به‌رد + ه + قاره‌مان = به‌رده‌قاره‌مان.
گوڵ + ه + گه‌نم = گوڵه‌گه‌نم.
به‌رز + ه + فڕ = به‌رزه‌فڕ.
ئاگر + ه + دیوار = ئاگره‌دیوار.
وشەی لێکدراو بە گەلێ شێوەی جۆربەجۆر چێ دەبێت:
جۆرەکانی وشەی لێکدراو:
١. دوو ناوی سادە وەکوو:
پێدەشت، تەختەکلیل، وێبخشۆک
٢. دوو ناوی سادە، بە یارمەتیی یەکێک لەم ئامرازانە:
ئامرازی (ە):
مانگەشەو، گوڵەگەنم، ئاگرەدیوار
ئامرازی (و):
هێلکەوڕۆن، دەموچاو، دەوروبەر
ئامرازی (بە):
دەربەدەر، نیشتمانبەدەر، جێبەجێ.
٣. ناوێکی سادە و ئاوەڵناوێک، بە یارمەتیی ئامرازی پەیوەندیی (ە)، وەک:
سەگەناز، کەرەدێز، ورچەسپی
٤. ئاوەڵناو و ناویک، وەکوو:
ڕەوانبێژ، شەوکوێر، ڕەشمار
٥. ئاوەڵناو و ناوێکی سادە، بە یارمەتیی یەکێک لەم ئامرازانە:
ئامرازی (ە):
ڕەشەوڵاخ، سوورەچنار، وشکەشیرینی
ئامرازی (و):
ڕەشوڕووت، مڕومۆچ، ئاڵوگۆڕ
٦. ناوێکی سادە و ڕەگی کردار، وەکوو:
گیرفانبڕ، پیاوکوژ، وێبگەڕ
٧. ناوێکی سادە و ڕەگی کردار بە یارمەتیی ئامرازی (و)، وەکوو:
دەستوبرد، دەستومۆچ
٨. ئاوەڵناو و ڕەگی کردار بە یارمەتیی ئامرازی (ە)، وەکوو:
دێرینەناس، کۆنەفرۆش، شوێنەوارناس
٩. دوو ڕەگی کردار بە یارمەتیی ئامرازی (و)، وەکوو:
مشت‌ومڕ، مڵچوهووڕ، گفتوگۆ
١٠. ئاوەڵکردارێک و ناوێکی سادە، وەکوو:
بەربانگ، بەرماڵ، پێشنیار.
١١. ناوێکی سادە، یان ئاوەڵناوێک و وشەیەکی بێ‌واتا، بە یارمەتیی ئامرازی (و)، وەکوو:
گورجوگوڵ، گژوگیا، پڕوپووچ
١٢. دووبارەکردنەوەی ناوێک بە یارمەتیی ئامرازی (ە)، وەکوو:
لرفەلرف، گڤەگڤ، خشەخش.
١٣. دووپاتکردنەوەی ناوێک بێ یارمەتیی ئامراز، وەکوو:
کون‌کون، پڵپڵ، گرنجگرنج
١٤. ناوێک و فۆنێمی (ی)، وەکوو:
زمانەوانی، ئاژەڵەوانی، ئاسمانەوانی.
١٥. دوو ناوی ساده و فۆنێمی (ئ)، وەکوو:
گەچکاری، هاوکاری، گەلکاری.
نموونه‌ی تری وشه‌ی لێکدراو:
خۆترنجێنه‌ر، خۆکوژ، به‌ردباران، کاروبار، ئه‌لفبێ، هاتوچۆ، زانستپه‌روه‌ر، زانستخواز، ئازادیخواز، وڵاتپارێز، سێشه‌ممه، ڕاسته‌وخۆ، نیشتمانپه‌روه‌ر، گوڵه‌گه‌نم، ڕێنووس، باوکمردوو، یه‌کگرتوو، ئاڵوگۆڕ، ڕۆژنامه‌نووس، هه‌واڵنێر، په‌یامنێر، به‌رزه‌فڕ، جه‌رگبڕ، مناڵپارێز، چه‌مچه‌ماڵ، جێبه‌جێ، ده‌ستبه‌جێ، کانیکه‌وه، هه‌ڵگورد، تاقبۆستان (تاقۆسان)، ملهوڕ، ته‌خته‌کلیل، پاشبنه‌ما، بنکه‌دراوه (databas)، به‌ستهێڵ (dash)، ڕوومێز (desktop)، زانیارینامه (encyclopedia)، ئاگره‌دیوار.
نووسراوه له‌لایه‌ن
ڕێزمانی کوردی
وشەی لێکدراو
Reviewed by Unknown
on
10:53:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: