بە بەشداری زیاتر لە ھەزار قوتابی گەورەترین سیمیناری سەنتەری پۆلی12 تایبەت بە خوێندن بەڕێوەچوو
بە بەشداری زیاتر لە ھەزار قوتابی لە ھەولێر گەورەترین سیمیناری سەنتەری پۆلی12 تایبەت بە خوێندن بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ 1/3/2019 لە ھۆڵی میدیا بە ئامادەبوونی ھەزاران قوتابی و بە بەشداری بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر عوسمان ھەڵەبجەیی سەرجەم مامۆستایانی سەنتەری پۆلی12 سیمینارێکی پڕ بایەخ بەڕێوە چوو سەرەتای سیمینارەکە وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد و دواتر بەخێرھاتنی مێوانە بەڕێزەکان و ئامادەبووان کرا-دواتر وتارێکی بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر عوسمان ھەڵەبجەیی ھۆڵی سیمینارەکەی گەشاندەوە دواتر لەلایەن سەنتەری پۆلی12 ڕوون کردنەوەی ورد و پێویست لەسەر تەوەرە گرینگەکانی تایبەت بە پۆلی12 ھەڵوەستەی لەسەر کرا قوتابیان ھۆشیارکرانەوە لە رووی ھەژمارکردنی نمرەی پۆلی ١٠/١١و اختیارکردنی وانەی کوردی و عەرەبی و ھەر قوتابیەک و نموونەیەکی پێ بەخشرا-دواتر قوتابی سەر پشک کرا و ڕاھێنرا لەسەر ئەوەی خۆی بەپێ ی ئاستی زیرەکی لە وانەکان خشتەی سەعی کردن و کات تەرخان بکات.پێچەوانەی کۆمەڵێک مامۆستا کە خشتەی سەعی کردنی ھەڵە بۆ قوتابی دادەنێن بە بێ ئەوەی ڕەچاوی باری کۆمەڵایەتی و ئابووری خێزانی قوتابی بکات خشتەیەکی گشتی لەسەر جێ بەجێ دەکات ئەمڕۆ قوتابیان ھۆشیار کرانەوە پشت بە ئاستی خۆیان ببەستن نەک مامۆستای بێ ئەزموون کە ھیچ لە باری تاکەکەسی قوتابی نازانێت-تەنھا قوتابی خودی خۆی دەزانێت ئاستی چۆنە ھەربۆیە تەنھا خۆی دەتوانێت چەند کات بۆ وانەیەک تەرخان دەکات-دواتر وەڵامی پرسیاری قوتابیان درایەوە ھەروەھا ئاسیا گروپ ھەڵسا بە دابین کردنی پێداویستیەکانی ھۆڵی میدیا و ئامادەییان ھەبوو لێرەوە سوپاسی دەستەی کارگێری ئاسیا گروپ دەکەین،بەڕاستی کاری جوان و ناوازە دەکەن-ھەروەھا سوپاسی کارمەند و قوتابیانی سەنتەری پۆلی12 دەکەین سوپاس بۆ مێوانە بەڕێزەکان بەدڵنیاییەوە سوودمان بە قوتابی گەیاند ئەگەر 1% ی قسەکانیش چوبێتە گوێچکەی قوتابی ھەر پێ ی دەڵێن سوود-دەیان قسەی تر لە سیمینارەکە ووترا کە جێگای بایەخ بوو سوپاس بۆ ھەموو ئامادەبووان سەرکەوتووبن سوپاس بۆ ھۆڵی میدیا
.
ڕەوێن گەردی
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: