ئامادەیی سازانی کچان/خەڵاتی قوتابیە ئاست بەرزەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنی دەکات-پیرۆزە
ئامادەیی سازانی کچان/خەڵاتی قوتابیە ئاست بەرزەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنی دەکات-پیرۆزە
ئەمڕۆ بەرواری 18/2/2019 بەڕێز بەڕێوەبەری قوتابخانە مامۆستا خەندە خلیل بەیاوەری مامۆستایان و دەستەی کارگێری قوتابخانە لە مەراسیمێکدا ھەڵسا بە خەڵات کردنی قوتابیە ئاست بەرز و زیرەکەکان-و-لە وتارێکدا ھیوای سەرکەوتن و داھاتووێکی پڕشنگداری بۆ سەرجەم قوتابیان خواست-و-خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە قوتابیە زیرەک و ئاست بەرزەکان…………
لە ھەولێر سنوری گەڕەکی ھەڤاڵان-گوڵان ئامادەیی سازانی کچان بوونی ھەیە ئەم قوتابخانەیە خاوەنی زیاتر لە 1000 قوتابی یە بەیەکێک لە قوتابخانە بەناوبانگەکانی ھەولێر ھەژمار دەکرێت لە ڕووی زیرەکی و پاک و خاوێنی و ئەنجام دانی چالاکی و سیمیناری ھۆشیارکردنەوەی بابەتە گرینگەکانی تایبەت بە ئافرەکان و کۆمەڵگە-بەڕێوەبەری ئێستا بەڕێز مامۆستا خەندە بەوە ناسراوە خەندە دەکاتە مێوانی سەر لێوی قوتابی-ڕوو خۆشی وای لێکردووە بەردەوام قوتابیان گوێگرێکی باشی بەڕێوەبەر مامۆستایان و یاساکانی قوتابخانەبن بەردەوام ھەوڵ دەدەن ئامادەیی سازانی کچان ساڵ دوای ساڵ ھەنگاوی گەورەی سەرکەوتن بھێنێتە دی بەناوی پەیجی12 ھیوای سەرکەوتن و داھاتووێکی گەشیان بۆ دەخوازین
.
ڕەو ڕەو
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw

Post Comment
ليست هناك تعليقات: