مێروەکان لەکەمبونەوەدان و لەسەدا ٤٠ یان لەناودەچن
توێژینەوەیەک دەیسەلمێنێت مێروەکان لەتەواوی جیهاندا بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لەکەمبونەوەدان.
بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی ( بی بی سی) توێژینەوەکان سەلماندویانە لەسەدا ٤٠ ی توخمی مێروەکان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لەجیهاندا لەکەمبونەوەدان و خێرایی لەناوچونیشیان هەشت هێندەی لەناوچونی شیردەرەکان و باڵندە و خشۆکەکانە.
توێژینەوەکە لەجێرناڵی گفتوگۆی بایۆلۆجی بڵاوکراوەتەوە و پشتی بەپێداچونەوەی ٧٣ توێژینەوەی دیکە بەستوە و تێیدا دەرکەوتوە لەگەڵ کەمبونەوەی بەرچاوی بەشێک لەتوخمی مێروەکان، هاوکات توخمەکانی دیکەی مێرو وەک مێشی ئاسایی ماڵان و سیسرک لەزیادبوندان.
کەمبونەوەی لەسەدا چلی توخمی مێروەکان سەردەکێشێت بۆ لەناوچونی لەسەدا ٤٠ ی تەواوی توخمەکان لەچەند دەیەی داهاتودا
هۆکاری کەمبونەوەی بەرچاوی مێروەکان لەجیهاندا پەیوەندی بەگۆڕانی کەشوهەوا و ژینگەی ناوچە کشتوکاڵییەکان و ئەو ماددە کیمیاییانەوە هەیە کە لەدژیان بەکاردەهێنرێت.
مێروەکان لەو زیندەوەرانەن کەزۆرینەی ژیانیان لەناو کێڵگەکاندایە و سوڕی ژیانیان سودی زۆری بۆ زیندەوەرەکانی دیکە و مرۆڤیش هەیە.
ئەوان سەرچاوەی خۆراکی بەشێکی زۆر لە زیندەوەرەکانی دیکەی وەک باڵندە و شەمشەمە کوێرە و شیردەرە بچوکەکانن و دەبنەهۆی پیتاندنی لەسەدا ٧٥ ی دانەوێڵەکان.
زانایان جەختیشیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە کەمبونەوەی لەسەدا چلی توخمی مێروەکان سەردەکێشێت بۆ لەناوچونی لەسەدا ٤٠ ی تەواوی توخمەکان لەچەند دەیەی داهاتودا و ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژینگە دەبێت.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush

Post Comment
ليست هناك تعليقات: