چله‌ی ماته‌مینی مامۆستا حه‌مید جه‌لال لە شارۆچکەی دیبەگە بەڕێوەچوو
رۆژی پێنجشه‌ممه 21-2-2019بە ئامادەبوونی مامۆستا (به‌شدار عبدالخالق) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرو مامۆستا عەباس محمد بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور و مامۆستا (شێرزاد حه‌مه‌د ئه‌مین) به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رپه‌رشتیكردن له په‌روه‌رده‌ی گشتی هه‌ولێر رێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی مامۆستا (حه‌مید جه‌لال مسته‌فا) له‌شارۆچكه‌ی دیبه‌گه بەرێوەچوو. مامۆستا (شێرزاد حه‌مه‌د ئه‌مین) له وتارێكدا به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر داخ و ئه‌سه‌فی خۆی گه‌یانده بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا (حه‌مید جه‌لال مسته‌فا) و ئاماده‌بووان و ماته‌مگێڕان، هاوكات خوا لێی خۆش بێتی به نموونه‌ی مامۆستای به‌ئه‌مه‌ك و دڵسۆز و كه‌سی پایه‌به‌رز ناوبرد و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شوێن و پێگه‌شی به ئه‌سته‌م زانی.
لەبەشیکیتری مەراسیمەکەدا مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور باسی لە رەفتار و دڵسۆزی و جوامێری مامۆستا جلالی کرد لە ماوەی کارکردنی وەک سەرپەرشتیار لە پەروەردەی مەخموور و هێمای بۆ ئەوەکرد لە بەرەوپیشچوونی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لەدەڤەرەکە نابێت هەرگیز رۆڵی مامۆستا جلال فەرامۆش بکریت و مێژوویەکی پرشنگداری بۆ خۆی و خانەوادەکەی و ئێمەش تۆمارکرد .
هەر لەمیانەی ئەو مەراسیمەدا چەندین وتار‌و پارچە هۆنراوەو وێنەو یادگارییەکانی مامۆستای کۆچکردوو پێشکەش کرا.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

Post Comment
ليست هناك تعليقات: