یاری کۆتایی تۆپی بالای کچان سنوری قوتابخانەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بەڕێوەچوو
رۆژی دووشەممە (١٨\٢\٢٠١٩) بەسەرپەرشتی چالاکی و وەرزشی و دێدەوانی بەڕیوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور و بەئامادەبوونی مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور و ژمارەیەک سەرپەرشتیار و مامۆستا ،یاری کۆتایی تۆپی بالای کچان سنوری قوتابخانەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بەڕێوەجوو.
لەئەنجامی کۆتای یاریەکەدا ئامادەیی میدیای کچان پلەی یەکەمیان بەدەستهێناو چرای بنەڕەتی دووەم و قەراجی بنەڕەتی پلەی سێیەمان بەدەستهێنا ..
لەڕیوەرەسمیکی شایستەدا لەلایەن مامۆستا عباس محمد بەڕیوەبەری پەروەردەی مەخموور و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان خەڵات بەسەر بەشداربوان دابەشکرا،هەر لەم ڕێورەسمەدا رێزلێنان بەسەر قوتابیە سەرکەوتوەکانی دابەشکرا .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
یاری کۆتایی تۆپی بالای کچان سنوری قوتابخانەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بەڕێوەچوو
Reviewed by Unknown
on
6:56:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: