كه‌مال مه‌زهه‌رى مێژوونوسى مه‌زنى كورد كۆچى دوایى كرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (16-2-2019) كه‌مال مه‌زهه‌ر مێژوونوس و بیرمه‌ندى كورد له ته‌مه‌نى (82) ساڵى كۆچى دوایى كرد ، پاش ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك بوو له وڵاتى ئه‌ڵمانیا له‌ژێر چاودێرى پزیشكدابوو .
كورته‌یه‌ك له ژیانى ئه‌م مێژوونوسه كۆچكردووه :
كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌دایكبوونى 14 شوباتى 1937 ى ئاغجه‌له‌رى پارێزگاى كه‌ركوك بووه ، سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندى و دوا ناوه‌ندى له سلێمانى ته‌واو كردووه .
1955چووه‌ته كۆلێژى په‌یمانگاى مامۆستایان – به‌شى مێژوو له به‌غدا ، له ساڵى 1959 كۆلێژى ته‌واو كردووه
1960 چووه‌ته یه‌كێتى سۆڤیه‌ت تا 1970 هه‌ر له یه‌كێتى سۆڤیه‌ت له ساڵى 1963 دوو دكتۆراى بى ده‌ست هێناوه ، به ناونیشانى (خه‌باتى ڕزگارى كورد له عێراق (1918-1932) ، كه كه دواتر كرا به په‌رتوكێك به زمان ڕووسى بڵاوكرایه‌وه .
– دووه‌م دكتۆراى كمال مه‌زهه‌ر به ناوى زانستى (زانستى علوم) كه ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كى كه‌م له‌و دكتۆرایه‌یان هه‌یه .
له‌وانه له (له‌نده‌ن-به‌ریتانیا) ، دواتر دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا رسول ئه‌م بڕوانامه‌یه‌یى به ده‌ست هێناوه .
– ده‌یان په‌رتوكى مێژووى بڵاوكراوه‌ته‌وه ، له‌گه‌ڵ سه‌دان وتار به زمانه‌كانى ( كوردى ، عه‌ره‌بی ، ڕووسى) كه یه‌كه‌م وتارى لى ڕۆژنامه‌ى (ژین) بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گۆرانى شاعیر سه‌رنووسه‌رى بوو .
– دواى به‌یاننامه‌ى (11) ئازار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان بووه به ئه‌ندامى كارا و سكرتێرى گشتى كۆڕى زانیارى كورد .
– سه‌دان قوتابی ماجستێر و دكتۆرا به سه‌رپه‌رشتى دكتۆر كمال مه‌زهه‌ر نامه‌كانیان نووسیوه ، یاخوود لێژنه‌ى نامه‌كانیان بووه .
– 1974 چۆته پاڵ شۆڕشى ئه‌یلول ، وه له كۆڕى زانیارى كورد به‌شدار بووه پاشان بۆته مامۆستاى مێژوو له كۆلێژى به‌غدا .
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: