ئەم 10 خاڵە پەیڕەوبکە، هەنگاوی گەورە دەنێیت لە کارەکەت
چۆن دەبیت بە کەسێکی سەرکەوتوو؟ ئایا بەهۆی هەڵکەوتنی بارێکی گونجاو؟ یاخود بەختی خۆت؟ بۆ بەدەستهێنانی ئەو وەڵامانە ماڵپەڕی “sayidaty” چەند ئامۆژگاریەک دەخاتەڕوو، بۆ ئەوەی سەرکەوتووبیت لە هەموو بوارێکی ژیاندا، بەتایبەت کارەکەت.
1-رونی و پابەندبون، سەرکەوتوەکان کاروگوفتاریان ئاشکرایە و دەزانن بۆچی هەوڵدەدەن، نهێنیەکانیشیان دەپارێزن تا بەدیدەهێنن ئامانجەکەیان.
2-خۆڕاگر و جدی، ئەو کەسانەن کە سورن لەسەر بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان و ئارامدەگرن تاپێی دەگەن .
3-رێکخستن، یەکێکی تر لەتایبەتمەندیەکانی کەسی سەرکەوتو گرنگی بە رێکخستنی کاروپلانەکانی دەدات.
4-گەشبینی، هەمو کات گەشبینانە روداوەکانی چواردەوری دەبینێت.
5-بەنرخبونی کات،کەسانی سەرکەوتو نرخی کات دەزانن و گرنگی پێدەدەن.
6-توانای چارەسەرکردنی کێشەکان، باشتر بیردەکاتەوە و دەزانێت چۆن بڕیاربدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، سوود لە هەڵەکانی رابردوو وەردەگرێت.
7-پشت بەستن و باوەڕ بەخۆبوون، بێگومان ئەمە خاڵی بەهێزی بنەمای سەرکەوتنە .
8-پلاندانان،کەسی سەرکەوتو پلان دادەنێت بۆ داهاتو بۆ دیاریکردنی ئامنجێکی زیرەکانە.
9-بوێری و گۆڕانکاری، هەوڵی گۆرانکاری و داهێنان دەدات و دوردەکەوێتەوە لە دوبارەکردنەوە.
10-گەشەپێدانی خود، مەبەست لێرەدا بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی سەرجەم بوارەکانی ژیانە لەڕوی فێربون و پەرەسەندن و بەرژەوەندی تاکەکەسی.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur

Post Comment
ليست هناك تعليقات: