پۆلیسى هەرێم: پێویستمان بە دامەزراندنی پۆلیسە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگان ئاگاداربن
پۆلیسی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ دامەزراندنی ژمارەیەک پۆلیس لە سەرتاسەری هەرێم، لە ئێستاشدا داواکاریی نێردراوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنیان.
بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە ساڵی ٢٠١٦وە دامەزراندن بۆ هێزەکانی پۆلیس ڕاوەستاوە، ناشتوانن کەس لە جێگەی ئەو کەسانە دابنێن، کە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، لە کاتێکیدا پێشتر دامەزراندن ڕاگیراوە، بەڵام لە جێگە دانان بەردەوامبووە.
بەختیار بابان بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی خانەنشینبوون و وازهێنانی ژمارەیەکی زۆری پۆلیسەوە، ئێستا پێویستیان بە دامەزراندنی پۆلیسە.
لە ئێستادا بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانیان، ناچاربوون کاتی دەوامی ئەفسەران و پۆلیسەکانیان زیادبکەن، هاوکات هێزەکانی پۆلیس و پۆلیسی نەوت و گاز و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و پۆلیسی بەرگریی شارستانی، پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەک پۆلیسە.
ماوەی چەند ساڵێکە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە دامەزراندن لە سەرجەم کەرتە حکومییەکاندا ڕاوەستاوە، دامەزراندنی هێزە ئەمنییەکانیش لەو چوارچێوەیەدا ڕاگیراوە، لە ئێستاشدا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت چاویان لە پڕۆژە بودجەی عێراق و هەرێمە، بۆ دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانەی پێویستە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانیان.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: