Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

كچێكی قوتابی پۆلی12 كارێكی زۆر جوان و گرینگ دەكات سەیری بكە بزانە چی بۆ گەنجان دەكات

كچێكی قوتابی پۆلی12 كارێكی زۆر جوان و گرینگ دەكات سەیری بكە بزانە چی بۆ گەنجان دەكات
ژیمان سه‌عید كچێكی دهۆكییه‌، نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ وه‌رگێڕانی دراما و فیلمه‌ سینه‌ماییه‌كانی كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌و له‌ ساڵی 1996 له‌ دایك بووه‌ و قوتابیی قۆناغی 12ی ئاماده‌ییه‌ و له‌ بواری رۆژنامه‌وانی و دوبلاج كاری كردووه‌. له‌م دیمانه‌یه‌ی “وشه‌”دا ده‌ڵێت “هه‌لی كارم بۆ 50 گه‌نجی تر ره‌خساندووه‌”.
چۆن بوو نووسینگه‌ی تایبه‌ت به‌ وه‌رگێڕانی كاره‌ هونه‌رییه‌كانت كرده‌وه‌؟
پێش ئه‌وه‌ی نووسینگه‌ دابمه‌زرێنم، خۆم بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ چوار ساڵ له‌ بواری دوبلێری كارم ده‌كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیا و نووسینگه‌ی تر، به‌ڵام دواجار بڕیارم دا خۆم كارێكی تایبه‌ت له‌ بواری وه‌رگێڕان دروست بكه‌م، سوپاس بۆ خوا ئێسته‌ كاری تایبه‌تم هه‌یه‌ و خۆم به‌ڕێوه‌به‌ر و خاوه‌نیم، هه‌روه‌ها ئێسته‌ له‌ نووسینگه‌كه‌م زیاتر له‌ 50 كچ و كوڕ كار ده‌كه‌ن و مووچه‌یان پێ ده‌ده‌م.
نووسینگه‌كه‌ چ كارێكی تێدا ده‌كرێ؟
نووسینگه‌كه‌ تایبه‌ت به‌ وه‌رگێڕانی كاره‌ هونه‌رییه‌كانی سینه‌ما و ئه‌نیمه‌یشن و دراما و فیلمه‌ به‌ شێوه‌زاری بادینی، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه‌ بۆ نووسینگه‌كه‌مان و تا ئێسته‌ ژماره‌یه‌كی زۆری دراما و فیلم و فیلمی كارتۆنمان وه‌رگێڕاوه‌ و له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانی و ناوخۆییه‌كانی كوردستان بڵاو كراونه‌ته‌وه‌.
كاری وه‌رگێڕان له‌ كوردستان چۆنه‌ به‌تایبه‌تی بۆ ژن؟
پێم وایه‌ جیاوازی كار له‌ هه‌رێمی كوردستان نابێ هه‌بێت، ئێمه‌ ده‌بێ به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كار بكه‌ین و مافه‌كانی خاوه‌ن فیلم و دراما پارێزراو بێت، به‌تایبه‌تی بۆ كه‌ناڵه‌ ئه‌سمانییه‌كان، چونكه‌ ئێسته‌ 50%ی ئه‌و درامایانه‌ی له‌ كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان په‌خش ده‌كرێن، به‌بێ پرس و راوێژی خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانه‌ و مافیان پارێزراو نییه‌، هه‌روه‌ها نابێ هه‌موو جۆره‌ دراما و فیلمێك وه‌رگێڕینه‌ سه‌ر زمانی كوردی، به‌ڵكو ده‌بێ وه‌رگێڕانی جۆری بێت و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كولتوور و بنه‌ما و داونه‌ریتی كورده‌واری نه‌بێت.
له‌ كاره‌كه‌تدا تووشی هیچ كێشه‌یه‌ك بووی؟
هه‌ر كارێك مرۆڤ بیكات، بێگومان كێشه‌ و گرفتی تایبه‌تی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ده‌بێ ئێمه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، پێش ئه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا زاڵ بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وام بین. سوپاس بۆ خوا تا ئێسته‌ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ دروست نه‌بووه‌ كه‌ شایانی قسه‌كردن بێت، به‌ڵام بوونی نووسینگه‌ی كار كه‌ خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ژن بێت، بووه‌ته‌ هۆكارێكی زۆر گرنگ كه‌ كچانی شاری دهۆك زیاتر بێنه‌ پێشه‌وه‌، چونكه‌ باوه‌ڕ و متمانه‌ی زیاتر بۆ كچان و دایك و باوكانی كچانیش دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كانیان بۆ كاری وه‌رگێڕان بنێرن، چونكه‌ به‌شێك له‌ دایك و باوكانه‌ ته‌نانه‌ت كچان خۆیشیان ده‌ترسن سه‌ردانی نووسینگه‌ و كۆمپانیای وه‌رگێڕان بكه‌ن.
كێ ده‌توانێ لای ئێوه‌ كار بكات؟
نووسینگه‌ و كۆمپانیاكانی بواری وه‌رگێڕان و دۆبلاجی كاره‌ هونه‌ری و سینه‌ماییه‌كان، پێویستی به‌ هه‌موو جۆره‌ مرۆڤێكه‌، له‌ نووسینگه‌ی ئێمه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌مه‌نی له‌ نێوان 10 ساڵ بۆ 60 ساڵ بێت، بتوانێ قسه‌ بكات، ئه‌وا ده‌توانێ سه‌ردانمان بكات و له‌كاتی وه‌رگێڕانی هه‌ر كارێك به‌پێی پێویستی وه‌رده‌گیرێت.
دراما و فیلمه‌ بیانییه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپیان له‌سه‌ر ره‌وشت و كولتووری كورده‌واری داناوه‌؟
پێویسته‌ نووسینگه‌كانی وه‌رگێڕان ره‌چاوی رێنوێنیی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و كولتووری كورده‌واری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ بۆ خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌ دروست نه‌بێت.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

كچێكی قوتابی پۆلی12 كارێكی زۆر جوان و گرینگ دەكات سەیری بكە بزانە چی بۆ گەنجان دەكات Reviewed by Unknown on 3:20:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: