ئەو خۆراکانەی مێشکی منداڵ چالاکدەکەن لەکاتی خوێندندا
لەکاتی خوێندندا گرنگە دایکان و باوکان ئاگاداری ئەو خۆراکانە بن کە منداڵەکانیان دەیخۆن.
ماڵپەڕی سۆمەرییە ئەو خۆراکانەی خستووەتە ڕوو کە مێشک چالاکدەکەن و وا دەکەن منداڵ زیاتر ئارەزووی خوێندن بکات.
ئەو ماددە کانزاییانەی لە ماسیدا هەیە هەروەها ئۆمێگا ٣ مێشک چالاک دەکات و کاریگەری تەواوی هەیە بۆ زیادکردنی ئارەزووی خوێندن.
چەرەسات بە گشتی و بادەم و فستق و گوێز زۆر گرنگن بۆ چالاکبوونی مێشک، وادەکات منداڵ ماندوو نەبێت لەکاتی خوێندندا
خواردنی نان و مەعکەرۆنی زۆر گرنگە لە ژەمەکاندا هەبێت تا منداڵ وزەی پێویستی هەبێت.
پێویستە هەموو رۆژێک منداڵ سێو بخوات تا ئەنجامێکی باشی لە خوێندنەکەیدا هەبێت.
برۆکلی و کەلەرم و سپێناخ یارمەتی چالاکبوونی سوڕی خوێن دەدەن.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ئەو خۆراکانەی مێشکی منداڵ چالاکدەکەن لەکاتی خوێندندا
Reviewed by Unknown
on
8:32:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: