وتەبێژی حكومەتی هەرێم: هیچ بڕیارێك نیە بۆ دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: هیچ بڕیارێك نیە بۆ دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان.
ئەمڕۆ چوار شەممە سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هیچ بڕیارێك نییە كە هەموو ساڵێك یەكەم و دووەم و سێیەمی زانكۆ و پەیمانگەكان دابمەزرێن.
سەفین دزەیی ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە لە حكومەتی داهاتوو و پەرلەمانی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجە ئامادەبكرێت و ببرێتە پەرلەمان، دواتر یەكەم و دووەم و سێیەمەكان لەپێشینە دەبن بۆ دامەزراندن.
هەروەها ووتیشی: ساڵانی ڕابردوو لەپێشینەی دامەزراندن بۆ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان بوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی پرۆژە یاسای بودجە لە چەند ساڵی ڕابردوو نەتوانراوە دابمەزرێن.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: هیچ بڕیارێك نیە بۆ دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان
Reviewed by Unknown
on
3:46:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: