Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە ژمارەیەک قوتابخانە تاوەکو ئێستــــــا ڕۆژانی شەممەیان ئۆفە و دەوام ناکەن

ژماره‌یه‌ك له‌خوێندنگه‌كانی‌ سنوری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ قه‌زای‌ دوكان ڕۆژانی‌ شه‌ممان ده‌وام ناكه‌ن، په‌روه‌رده‌ی‌ ئه‌و قه‌زایه‌ش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌م شه‌ممه‌یه‌ دوا مۆڵه‌ته‌ بۆ خوێندنگه‌كان".
له‌ژماره‌یه‌ك خوێندنگه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌سنوری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ قه‌زای‌ دوكان تائێستا ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ نه‌كراوه‌ به‌ده‌وامی‌ فه‌رمی‌ و  مامۆستاو خوێندكاران له‌و ڕۆژه‌دا پشویان وه‌رگرتوه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا مه‌هاباد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ قه‌زای‌ دوكان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ له‌خوێندنگه‌كان پشوو نییه‌و ده‌وامی‌ فه‌رمییه‌، به‌شێكی‌ زۆر له‌خوێندنگه‌كان ده‌وامی‌ خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نها ژماره‌یه‌ك خوێندنگه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ هه‌ن تائێستا ده‌وامیان نه‌كردوه‌".
وتیشی‌:"هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو به‌نوسراوی‌ فه‌رمی‌ ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌م ئاگاداركردۆته‌وه‌ بۆ ده‌وامكردن له‌ڕۆژی‌ شه‌ممان، به‌س ئه‌م شه‌ممه‌یه‌ واته‌ ئه‌مڕۆ لێیان خۆشده‌بم، ئه‌وانیش به‌ڵێنیانداوه‌ له‌شه‌ممه‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ ده‌وامبكه‌ن، واته‌ له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ هیچ خوێندنگه‌یه‌ك نامێنێت شه‌ممان بكات به‌پشوو".
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ قه‌زای‌ دوكان جه‌ختیكرده‌وه‌، "شه‌ممان ده‌وامی‌ فه‌رمیه‌و  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كراوه‌ به‌پشوو".
لە ژمارەیەک قوتابخانە تاوەکو ئێستــــــا ڕۆژانی شەممەیان ئۆفە و دەوام ناکەن Reviewed by WhoSay_N on 12:58:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: