هەرێمی کوردستان: زەنگی دەستپێكردنی خوێندنی ساڵی 2018-2019 لێدرا
لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان بە بەشداری ملیۆنێک و ٧٥٠ هەزار فێرخواز ساڵی نوێی خوێندن لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان خوێندنی ساڵی 2018-2019 لێدرا، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، دکتۆر پشتیوان سادق رایدەگەیەنێت وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە 400 بینای نوێی خوێندن هەیە.
“سێ شەممە” 2-10-2018 یەكەم رۆژی پرۆسەی خوێندنە لەهەرێمی كوردستان، وەزیری پەروەردەش رایدەگەیەنێت پێویستیان بە 400 خوێندنگەی نوێ هەیە، ئەو وتی “لەئێستادا 300 بینا كە پێشتر كاریان تێدا دەكرا بەهۆی قەیرانی داراییەوە كاركردن تێیاندا راگیراوە.
دوای لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەی شکۆداری تێکەڵاو لە هەولێر،دکتۆر پشتیوان سادق کۆنفرانسێکی هەواڵیی سازکرد و رایگەیاند، پێویستیان بە ٤٠٠ قوتابخانەیە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.
ناوبراو دووپاتیکردەوە کە ئەمساڵ پشووی رۆژانی شەممە نامێنێت، بەڵام ئەگەر کێشەی قوتابخانە نەماو کاتی دەوامی خوێندن درێژکرایەوە بۆ کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ، ئەوا دەکرێت پشووی شەممە هەبێت.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان روونیکردەوە، زۆربەی پەرتووک و پێداویستییەکانی خوێندن گەیشتوونەتە خوێندنگەکان.
لەبارەی دامەزراندنیشەوە پشتیوان سادق وتی “لهدوای قهیرانی داراییهوه دامهزراندن وهستاوه، بهڵام 5 ههزار مامۆستامان بهگرێبهست دامهزراندوه، لهبهرئهوهی هێشتا قهیران بهردهوامه بۆ ئهمساڵ تهنها مامۆستای وانهبێژ بۆ پێوستی پهروهرده وهردهگرین”.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur

Post Comment
ليست هناك تعليقات: