پەروەردەی مەخموور :تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بەڕێوەچوو،هۆڵەکان بەسەرکرانەوە
پەروەردەی مەخموور :تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بەڕێوەچوو،هۆڵەکان بەسەرکرانەوە
لەکەش و هەوایەکی هێمن و ئارامدا رۆژی شەمە ڕیکەوتی ( ٨-٩-٢٠١٨) لە سنوری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی مەخموور وەکوسەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ بەڕێوەچوو،لەیەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکان مامۆستا عباس محمد بەڕێوبەڕی پەروەردەی مەخموور بەیاوەری سەرپەرشتیارانی پەروەردەی بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لەکەش و هەوای تاقیکردنەوەکان و ئامادەکارییەکان سەردانی چەند قوتابخانە هۆڵێکی ئەزمونەکانیان کرد .
شیاوی باسە تاقیکردنەوەکان لەکەش و هەوایەکی هێمن و ئارام بەڕیوەچو و هەمو ئامادەکاریەکی پێشوەختە بۆ قوتابیان و مامۆستایان ئامادەکرابو،لە سەردانەکانیدا بەڕیوبەڕی پەروەردەی مەخموور سوپاس و دەستخۆشی لە دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان کرد بۆ هەوڵ و ماندوبون و ئامادەکارییەکانیان ..
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur

Post Comment
ليست هناك تعليقات: