ههموو ئهو پۆست و بڕیارانهی كه ئهمساڵ دراون سهبارهت به وهرگرتنی قوتابییان
ئاگاداری تایبەت بە مەرج و ڕێنمایيەكانى وەرگرتنى قوتابيانی بۆ سالێ خوێندنی (2018-2019) بە هەر چوار سيستەم ( زانکۆ لاین ، سیستهمی كریدت(ڕاستەوخۆ )، پارالێل ,ئێواران) قوتابى دەچێتە پێشبرکێ لە هەرچوار سيستەم بەيەكەوە ئەنجامەكەى تەنها يەك شوێن دەبێت.
.............
تایبەت بە ڕێنمایى وەرگرتنى قوتابيان بە سيستەمى زانكۆلاين
1-دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى بەشى زانستى بۆ پێشکەش کردنى داواکارى وەرگرتن لە کۆلێژو بەشەکانى ( کۆمەڵەى پزیشکى ، ئەندازیارى، زانست) دەتوانن تەنها نمرەى وانە پەیوەندیدارەکان( فیزیا، کیمیا، بیرکارى، زیندەوەرزانى، زمانى ئینگلیزى) ئەژمار بکەن ، ئەژمار کردنى نمرەى وانەکانى تر ئارەزوو مەندانە دەبێت بە مەرجێک پێشکەشکار لەسەرجەم وانەکان دەرچووبێت.
2-تایبەت بەدەرچوانی قوتابیانی بەشی وێژەیی گشت وانەكان هەژمار دەركرێت
................
ڕێنمایى وەرگرتنى سيستەمى كريدت(ڕاستەوخۆى)
1-بۆ ئەمساڵى خوێندن سیستەمى کریدت (وحدات) جێگەى تاقیکردنەوەکانى وەرگرتنى ڕاستەوخۆ دەگرێتەوە لەسەرجەم زانکۆ حکومییەکان و تایبەتەکان بۆ گشت بەشەکانی ڕاستەوخۆ لە کۆلێژەکان و پەیمانگەکان وپێشكەشكردنى داخوازيەكانى قوتابيان بەرێگاى (ئۆنلاين) دەبێت لە هەمان سيستەمى زانكۆلاين.
2--لەم سیستەمە هەژمارکردنى(کریدت)بۆ وانەپەیوەندیدارەکانى هەر بەشێک پەیڕەودەکرێت لەبڕى تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن، واتەکۆنمرەى کۆتایى قوتابى/ خوێندکار (70%)ى لەسەر کۆنمرەى پۆلى دوانزە دەبێت و (30%) ى نمرەى لەسەر وانە پەیوەندیدار بەو پسپۆڕیەى کە پێشکەشى دەکات.
3-بۆ بەشەکانى(وەرزش ، هونەرە جوانەکان ، خوێندنى ئیسلامى... هتد) وەرگرتن بە شێوەى (چاوپێکەوتن وتاقیکردنەوە)دەبێت بە هەمان شێوەی ساڵی ڕابردوو لەزانکۆکان ئەنجام دەدرێت
...................
ڕێنمایى وەرگرتنى لە سیستەمى ئێواران
1- پێشكەشكردنی داخوازيەكانى قوتابيان بەسيستەمى ئێواران بەرێگاى (ئونلاين) دەبێت لە هەمان سيستەمى زانكۆلاين.
2-كرێي خوێندنى لەبەشەكانی (سيستەمى ئێواران) دەبێت بدرێت وكرێیەكان لە سيستەمى زانكۆلاين ديارى كراوە
.....................
ڕێنمایى وەرگرتنى لە سیستەمى پارالێل:
1-تەمەنى پێشکەشکار نابێت لە (35) ساڵ زیاتر بێت بۆ کۆمەڵەى پزیشکى(پزیشکى، پزیشکى ددان، دەرمانسازى) وە (40) ساڵ بۆ کۆلێژ و پەیمانگەکانى تر وە (30) ساڵ بۆ (کۆلێژى وەرزش).
2-پێشکەش کردن بۆ خوێندنی پارالێل بەهەمان شێوەى سیستەمەکانى (زانکۆلاین , كريدت(راستةوخؤ) ، ئێواران) دەبێت.
3كرێي خوێندنى لەبەشەكانى (سيستەمى پارالێل) دەبێت بدرێت وكرێيەكان لە سيستەمى زانكۆلاين ديارى كراوە
............
ئاگاداری بۆگشت قوتابیانی دەرچووانی دوانزدەی (12) ئامادەیی خولی (یەكەم ودووەم)بەم نزیكانە پێشكەشكردنی فۆرمی داخوازینامەی (زانكۆلاین و كریدت وپاراڵیل وئێواران ) كارا دەبێت
....................
ئاگاداری بۆگشت قوتابیان
بە پێی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار درا بە كردنەوەی زانكۆلاین بۆ هەردوو خوڵی (یەكەم -دووەم)ی دوانزدەیی (12) ئامادەیی .
داوا لە گشت قوتابیان دەكەین بەم نزیكانە زانكۆلاین كارا دەبێت و داخوازیەكانیان پێشكەش بكەن پێش دەرچوونی ئەنجامەكانی خوڵی دووەم.
..................
ئەو قوتابیانە كە داوخوازیەكانیان پێشكەشی بەشەكانی (خوێندنی ئێسلامی،شەریعە،وەرزش،بەشەكانی كۆلیژی هونەرە جوانەكان) دەكەن.
1-دەبێت داخوازیەكانی قوتابی لە سیستەمی زانكۆلاین بەڕێگای ئۆنلاین پربكاتەوە.
2- دەبێت قوتابیی تاقیكردنەوەی لە كۆلێژی ئاماژە پێكراو لەسەرەوە ئەنجام بدات.
3-وەرگرتنی قوتابی بە پێی ڕێزبەندی پركردنەوەی خۆی دەبێت.
...................
ئاگاداری گشت قوتابیانی دوانزدەیی ئامادەیی دەكەینەوە دەرچوانی (2017-2018) لەگەڵ دەرچوانی (2016-2017) كە ناویان لە هیچ شوێنێك وەرنەگیرابێت دەتوانن داخوازیەكانیان پێشكەشی سیستەمی زانكۆلاین بكەن بە هەرچوار سیستەم (زانكۆلاین،كریدت راستەوخۆ،پارالێل،ئێوارن)بەرێگای ئۆنلاین
تایبەت بە دەرچوانی (2013 تاكو 2016) دەتوانن داخوازیەكانیان تەنها پێشكەشی (پارالێل ،ئێواران) بكەن .
ههموو ئهو پۆست و بڕیارانهی كه ئهمساڵ دراون سهبارهت به وهرگرتنی قوتابییان
Reviewed by k
on
12:20:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: