بهم ههنگاوانه متمانه بهخۆبونت بۆ دهگهڕێتهوه

1- زۆر توند مەبە لە بڕیاردان بەسەر خۆتدا بۆ ئەو هەنگاوانەی كە نیازت هەیە لە داهاتودا وەك پلانێك بۆ خۆت پەیڕەوی بكەیت .
2- هیچكات خۆت بە هیچ كەسێك بەراورد مەكە و هەوڵمەدە ببیت بە كۆپی دووەمی هیچ كەسێك .
3- پێبكەنە : پێكەنین نهێنی بەختەوەری مرۆڤە و زۆر بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی ئەو پەستانە دەرونیانەی ڕۆژانە ڕوبەڕوی مرۆڤدەبێتەوە .
4- سەركەوتنەكانت بیر خۆت بهێنەرەوە ، ئەمە واتلێدەكات زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت و جگە لەوەش بۆ هەنگاوی بەرزتر بڕۆیت .
5- داوای یارمەتی بكە : دەتوانیت بۆ بەدەست هێنانی ئەو شتانەی لە دەرەوەی تواناكانی خۆتدایە داوای یارمەتی لەو كەسانە بكەیت كە لە دەوروبەرتن .
6- هەموو ڕۆژێك هەوڵی دەستخستنی بابەتێكی نوێ بدە و هەوڵبدە هەر ڕۆژێك شتێكی نوێی تیادا تۆمار بكەیت .
7- خواردنی خۆراكی تەندروست یارمەتی بیركردنەوەی تەندروستانە دەدات ، بۆ ئەوەش پێویستە دوور بكەویتەوە لە خواردنی خۆراكی ناتەندروست و زیان بەخش .
8- چالاكبە : بۆ ئەوەی متمانە بەخۆبونت زیاد ببێت پێویستە كەسێكی چالاك بیت لەڕوی دەرونی و جەستەییەوە بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی تەواوی ئەو شتانە ببیتەوە كە بۆ ژیانت دێنە پێشەوە .
9- یارمەتی ئەو كەسانە بدە كە پێویستیان بە یارمەتی تۆ هەیە ئەمە وادەكات بە شێوەیەكی سروشتی لە ڕوی دەرونیەوە هەست بە ئارامی و خۆشحاڵی بكەیت .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
بهم ههنگاوانه متمانه بهخۆبونت بۆ دهگهڕێتهوه
Reviewed by Unknown
on
10:48:00 ص
Rating:

Post Comment
ليست هناك تعليقات: