جەژنتان پیرۆز و ئایندەی مناڵەکانتان گەشتر و رۆشنتر ..!
سەرەتا جەژنی قوربانی پیرۆز لە تەواوی موسڵمانان پیرۆز دەکەم لە نێویشیاندا فەرمانبەر و مامۆستایانی کۆڵنەدەر و قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز ،ئومێدێکی گەورەمانە پییانە کە ڕەورەوەی پێشکەوتن و ئاوەدانیەکانی کوردستان ئەوان تەواوی دەکەن و دەیگەیەننە وێستگەی ئارامی .
هەر لێرەدا دەستی یەکە بەیەکەی برا پێشمەرگە قارەمانەکان دەکوشم کە لەسایەی سەری ئەوان و قوربانیەکانیان،دڕندەترین هێزی تاریکپەرست لەسەر سەری خاک و خەڵکی کوردستان دوورخراوەتەوە و ناوەندەکانی خوێندن لەکاروانی پێشکەوتنەکانی دونیا دانەبڕاوە کە ئەمە خەونی سەرەکی ئەو گروپە تاریکپەرستە بوو ،سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەرزەکان دادەنوێنین و دڵنیای کەس و کارەکانیان دەکەینەوە، ئێمە بە پەروەردەیەکی مۆدێرن و سەردەمیانەی رۆڵە و نەوەی شەهیدەکان درێژە بە خەون و ئامانجەکانی ئەوان دەدەین ، بەدڵسۆزیمان بۆ خاک و خەڵکی کوردستان رێز لە ئەوان دەگرین .
دڵسۆزی و هەستکردن بەبەرپرسیاریەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستان بەجدی جێگای رێز و تقدیرە لەهەر بۆنە و مناسباتێک پێمخۆشە باسی بکەم،سەرەرایی قەیرانی دارایی و ئەمنی لەهەندێک شوێنی کوردستان بەتایبەت مامۆستایانی مەخموور و دوروبەری لە رابردوو ،بەڵام بۆ یەک رۆژیش دەرگای ناوەندەکانی خوێندنیان بە رووی خوێندکاران و مامۆستایان دانەخست و بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر جدیتر مناڵان و قوتابیانیان فێری زانست و پەروەردە کرد و بۆ رووبەروونەوە و بنەبڕکردنی بیر و هزی دواکەوتوانە لە کۆمەڵگادا .
لە کۆتاییدا جارێکیتر جەژنی هەموو موسڵمان و پەروەردەکارێک پیرۆز دەکەم، بەهیوام جەژنی ئاشتەوایی نیشتیمانی و تێپەڕاندنی قەیرانەکان و دابینکردنی ئایندەیەکی رۆشنتر و گەشتری مناڵان و نەوەکانمان بێت لەکۆمەڵگایەکی خوێندەوار .
عباس عبدالکریم
بەڕێوبەڕی پەروەردەی مەخموور
٢٠\٨\٢٠١٨
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: