په‌روه‌رده‌و منداڵانی كورد
نووسینی / سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
مندال َ ئه‌و مرۆڤه‌یه كه ته‌مه‌نی له خوار هه‌ژده ساڵییه و هه‌موو مافێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌پێی راگه‌یاندنی مافه‌كانی منداڵان هه‌ر مندالێك ده‌توانێت ئه‌و مافانه‌ی كه هه‌یه‌تی پێی شاد بیت بێ جیاوازی ره‌نگ و ره‌گه‌ز و ئایین و نه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها پێویسته منداڵ پارێزگاری تایبه‌تی لێبكرێت و رێگه‌ی له به‌رده‌م واڵا بێت كه له‌ش و تواناكانی به هه‌موو ئازادییه‌وه گه‌شه پێ بدات هه‌روه‌ها منداڵ پێویسته ناوی خۆی و ره‌گه‌زنامه‌ی خۆی هه‌بێت و سوودمه‌ند بێت له ده‌سته‌به‌ركردنی كۆمه‌ڵایه‌تی . هه‌روه‌ها پێویسته خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆی بێت و چاودێری بكرێت و خاوه‌ن مافی فێركردنی به خۆرایی بێت به‌تایبه‌تی له قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی دایك و باوك . هه‌روه‌ها نابێت منداڵ به هیچ شێوه‌یه‌ك توند‌و تیژی له‌گه‌ڵ به‌كار بهێنرێت .
كۆمه‌ڵگه‌ی كورد یه‌كێكه له كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان كه تیایدا منداڵ به شێوازێك تێیدا په‌روه‌رده ده‌كرێت كه تا ئێستا نه‌توانراوه وه‌كو پێویست هه‌موو مافه‌كانی فه‌راهه‌م بكرێت ، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ندین هۆكار ده‌گه‌رێته‌وه ، له‌وانه ئاستی رۆشنبیری دایك و باوكان و نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و پلانێكی پێش وه‌خته بۆ په‌روه‌رده كردنی منداڵان له‌لایه‌ن زۆربه‌ی زۆری دایك و باوكانه‌وه ، هه‌روه‌ها دایك و باوكان به‌پێی ویست و ئاره‌زووه‌كانی خۆیان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن نه‌ك به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی زانستیانه كه بیر له دوارۆژی ئه‌م منداڵه بكه‌نه‌وه كه چۆن و چی به‌سه‌ر دێت و دووچاری چی ده‌بێته‌وه به تایبه‌تی له‌لایه‌ن ده‌روونییه‌وه ، پهروهدردهی منداڵ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌وه نه‌ك بۆ منداڵه‌كه‌یه به‌ڵكو بۆ ویستی دایك و باوكه‌كه‌یه كه چۆن به چ شێوازێك منداڵه‌كه ئاراسته ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش وا له منداڵ ده‌كات دووچاری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونی ببێته‌وه ، ئایا دایك و باوكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له خه‌می منداڵه‌كانیان نین ؟ یان هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌كردن و ئاراسته‌كردنی منداڵه‌كانیان بۆته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی دروست ، ئایا دام‌و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان تا چه‌ند توانیویانه رۆڵی جێگره‌وه ببینن یان له قۆناغه‌كانی په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌دا تا چه‌ند سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه ؟ شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده تاچه‌ند توانییانه كاریگه‌ر بن له سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان و ئاراسته كردنیان به پێًی به‌رنامه‌یه‌كی زانستی سه‌رده‌میانه ؟ ئایا جیاوازی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه‌ی پێشكه‌وتوو چییه ؟ رۆلی سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروستی چین له به‌ره‌و پێش بردنی بواری په‌روه‌رده كردن به‌تایبه‌تی مندالان له هه‌ر ولاتێكدا ؟ چۆن گیروگرفته پهروهردییهكانی منداڵ و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن ؟ ئایا تا چه‌ند دایك و باوكان و خێزانی كورد رۆشنبیری په‌روه‌رده كردنی منداڵیان هه‌یه ؟ ئه‌مانه هه‌موو پرسیارن پێویستیان به وه‌ڵامێكی راست و دروست هه‌یه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

Post Comment
ليست هناك تعليقات: