گۆڕانكاری لە شێوازی وەرگرتنی قوتابیان لە زانكۆكان دەكرێت زانكۆڵاین دەمێنێت سیستەمی ڕاستەوخۆش دەگۆڕدرێت
گۆڕانکاری لە وه‌رگرتنی زانكۆكان ده‌كرێت
سیستمی وه‌رگرتن له‌زانكۆكان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: تاقیكردنه‌وه له‌سیستمی وه‌رگرتنی راسته‌وخۆیی لابراوه‌و سیستمی كریدیت په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ده‌شڵێت: بۆ ئه‌مساڵی خوێندن، زانكۆكه 6500 خوێندكار وه‌رده‌گرێت.
د.چۆمان عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانی، راگه‌یاند: سیستمی وه‌رگرتنی راسته‌وخۆ له‌زانكۆكان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌و بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 سیستمی وه‌رگرتنی راسته‌وخۆیی تاقیكردنه‌وه‌ی نامێنێت و ده‌بێت به‌سیستمی كريديت، به‌ڵام سیستمه‌كه ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت، بۆیه هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه.
وتیشی: “سیستمی وه‌رگرتنی زانكۆلاین كه به‌شه‌كانی (پزیشكی، ئه‌ندازیاری، كیمیا، بایۆلۆجی، كۆمپیوته‌ر، یاسا‌و ئینگلیزی) له‌خۆده‌گرێت، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه”.
روونیشیكرده‌وه، سیستمی كريديت، پشت به‌وانه پسپۆڕییه‌كان ده‌بێت و 30ی نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر وانه پسپۆرییه‌كان داده‌نرێت، بۆیه پێویسته نمره‌ی وانه پسپۆڕییه‌كان و هه‌روه‌ها نمره‌ی قۆناغی 12 قورسایی هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌سیستمی وه‌رگرتنی پارالێڵ، د.چۆمان عومه‌ر وتی: “وه‌رگرتن به‌شێوه‌ی سیستمی پارالێڵ، له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن دیاریده‌كرێت، كاتێك كه‌مترین نمره‌ی وه‌رگرتن دیاریده‌كرێت، ئه‌وكات سیستمی وه‌رگرتنی پارالێڵ ده‌ستپێده‌كات”.
وتیشی: “كۆلێجی پزیشكی 30 نمره، كۆلێجه‌كانی ئه‌ندازیاری و ئینگلیزی و به‌شه‌كانی دیكه 35 نمره، به‌شه‌كانی دیكه‌ش 45 نمره‌یان بۆ داده‌به‌زێنرێت له‌كه‌مترین نمره، پاشان ده‌چێته كێبڕكێی وه‌رگرتنی سیستمی پارالێڵهوه”.
ئاشكراشیكرد، بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی 2018-2019 زانكۆی سلێمانی نزیكه‌ی 6500 خوێندكار وه‌رده‌گرێت به‌هه‌موو سیستمه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: