Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دەرچووانی خولی یەکەم %70کورسیەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و خولی دووەمیش %30

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئەمساڵ تاوەکو ئاستى 70%ـی کورسییەکانى خوێندن لەزانکۆکان بۆ دەرچووانى خولى یەکەمى تاقیکردنەوەکان دەبێت
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەبارەى وەرگرتنى دەرچووانى قۆناخی 12ـی ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان و پلان و بەرنامەى وەرگرتن بۆ ساڵى خوێندنى 2018-2019 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ” ساڵى رابردوو رێژەى سەرووى 55%ـى کورسییەکانى خوێندن بۆ دەرچووانى خولى یەکەمى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12ـی ئامادەیی بوو، هەروەها رێژەى 45%ـى کورسییەکانى خوێندنیش بۆ ئەوانە بوو کە لە خولى دووەم دەرچوون، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئاستی 70%ـی کورسییەکان بۆ خوێندکارانی خولی یەکەم دەبێت
گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەڵێت: “بۆ ئەمساڵی خوێندن راگەیاندنى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان هاوشێوەى ساڵى رابردوو بە دوو قۆناخ دەبێت، بەڵام بەگۆڕانکارییەوە،  بەشێوەیەک بۆ هەر قۆناخێکى دەرچوون رێژەیەکى گونجاو لە پلانى وەرگرتن دادەنرێت، بۆ ئەوەش تا ئاستى 70%ـى کورسیەکانى خوێندن لە کۆلێژ و پەیمانگەکان تەرخان دەکرێت بۆ دەرچووانى خولى یەکەمى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12ـی ئامادەیى، هەروەها رێژەکەى دیکەی دەمێنێتەوە تەرخان دەکرێت بۆ ئەو خوێندکارانەى کە لە خولى دووەمى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12ـی ئامادەیى دەردەچن
سەبارەت بە ئامانجی ئەو بڕیارە، عەباس ئەکرەم رایگەیاند، بۆ زووتر دەستپێکردنى خوێندنە بۆ قۆناخى یەکەم لە زانکۆکان و لە ساڵى رابردووش هەمان شێوازى دوو قۆناخى بەسەرکەوتووى پیادە کراوە و دەرەنجامەکانى کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر بەرەو پێشبردنى خوێندن و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و ئەکادیمى زانکۆکان هەبووە.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 27-6-2018، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی راگەیاند.
د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، رێژەی دەرچوون لە بەشی زانستی 12ی ئامادەیی (28%) بووە. رێژەی دەرچوون لە بەشی وێژەیی 12ی ئامادەیی (18%) بووە. رێژەی دەرچوون لە پۆلی 9ی بنەڕەتی (65%) بووە. 57 قوتابی یەکەم و دووەم و سێیەم بوون، لەوانەش 34 کوڕ و 23 کچن.
دەرچووانی خولی یەکەم %70کورسیەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و خولی دووەمیش %30 Reviewed by Huseein on 12:34:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: