Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دیاریکرا

وەزارەتی پەروەردە دوا وادە بۆ راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی رادەگەیێنێت.

کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، نزیکەی لە 70%ی کارەکانی پشکنینی دەفتەری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی تەواوبووە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان گوتیشی “لەم مانگەدا لەنێوان رۆژانی 24 تاوەکو 30ی مانگ ئەنجامی تاقیکردنەوەکان رادەگەیێندرێت”.

تاقیكردنەوە گشتییەكان بۆ پۆلە ئامادەییەكان لە 27-5-2018 دەستیپێکرد و تاوەكو رۆژی 14-6-2018 بەردەوامبوو. تاقیكردنەوەی پۆلی 9ی بنەڕەتیش لە 28-5-2018 دەستیپێکرد ‌و تاوەكو 11-6-2018 بەردەوامبوو.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دیاریکرا Reviewed by Unknown on 8:15:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: