بیردۆزی نرخی ناوه‌ند و تكتكی خێرا ڵێخوڕینی سه‌یاره
بهێنه به‌رچاوی خۆت له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و سلێمانی بهڕێدهكهویت به ڕێگای دوكاندا، درێژی رێگای نێوان هه‌ردوو شار به‌نزیكه‌یی ده‌كاته ١٨٠ كم، له‌رێگا ده‌زانیت رادار نیه بۆیه به كه‌یفی دڵی خۆت سه‌یاره‌كه خێرا لێده‌خوڕیت، كاتێك ده‌گه‌یته ده‌روازه‌ی سلێمانی مه‌فره‌زه‌یه‌ك له پۆلیسی هاتووچۆ وه‌ستاون و ڕاتده‌گرن و پاش پێنج خولهك تكتێكت ده‌ده‌نی. دواتر پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌یت كه ئاخۆ كامێرای چاودێری یاخود ڕادار نه‌بووه له‌رێگادا بۆچی ئه‌م تكتهیان پێداویت؟ له‌وه‌لامدا ده‌لین به‌گوێره‌ی تیۆری نرخی ناوه‌ند. (Mean Value Theorem ) تۆ خێراتر له‌وه‌ی رێگا پێدراوه سه‌یاره‌كه‌ت ئاژووشتووه!…
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌مه…. ئه‌وان ده‌ڵێن تۆ سه‌عات ٨ له هه‌ولێر ده‌رچویت، بهریزیشت ده‌لیت وایه، ده‌لین سه‌عات ٩ و ٢٠ ده‌قه له سلیمانی بوویت، له‌ماوه‌ی ئه‌و كاتژمێر و ٢٠ خوله‌كه‌دا ( كه ده‌كاته ١.٣٣٣٣ كاتژمێر) تۆ بڕی ١٨٠ كیلۆمهترت بریوه… تێكرای خێرایی (AVERAGE VELOCITY) تۆ له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌كاته پاش كورتكردنه‌وه به‌نزیكه‌یی ده‌كاته ١٣٥ كم\سه‌عات.. له‌رێگای به‌كارهێنانی بیردۆزی نرخی ناوه‌نده‌وه ده‌بیت له جێگایه‌كدا له‌نێوان سلیمانی و هه‌ولێردا خێرایی كاتی (instantaneous velocity) و تێكرایی خێرایی (average velocity) یه‌كسان بن واته تۆ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له جێگایه‌كدا خێرایه‌كه‌ت زیاتر بووه له ١٣٥ كم. كه دیاره ئه‌م خێراییه رێگه‌پێدراو نیه له هیچ جێگایه‌كی ده‌ره‌وه‌ی شاردا. بۆیه به‌رێزت سه‌رپێچی یاساكانی هاتووچووت كردووه و وه‌رگرتنی تكته‌كه جێگای گفتووگۆ نیه!
نووسراوه له‌لایه‌ن
math19801
ليست هناك تعليقات: