پەروەردە پەیامێك لەبارەی تاقیكردنەوەكان بڵاودەكاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، پشووی رۆژانی شەمەی خوێندنگەكان لادەبات و بڕیاریش دەدات لە پشووە فەرمییەكان دەوامی ئاسایی بكرێت، وتەبێژی پەروەردەش رایدەگەیەنێت: هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ دواخستنی وادەی تاقیكردنەوەكان و لەسەر بڕیاری وەزارەتی پەروەردە دەڕۆین كە تاقیكردنەوەكان لە 28ی 4ی 2018دا دەكرێت.
مەریوان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: پڕۆسەی خوێندن لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێكردۆتەوەو سەرجەم پشووەكانیش بەپشووی سبەینێشەوە هەڵگیراوە، سەرباری ئەوەش پشووی رۆژانی شەممەش لابراوەو دەوامی خوێندنگەكان هەیە.
وتیشی: “بڕیاری لابردنی پشووەكانیش تاوەكو تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم، كاری پێدەكرێت”.
وتەبێژی پەروەردەی سلێمانی رەتیكردەوە تاقیكردنەوەكان لەڕۆژی 28ی نیسانی 2018ەوە بۆ 14ی 5ی 2018 دواخرابێت، وتی: “تائێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی دواخستنی وادەی تاقیكردنەوەكانەوە نەدراوە، ئەو لێدوانەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەش لەبارەی دواخستنی تاقیكردنەوەكان، بەهەڵە لێكدوانەوەی بۆ كراوە، ئەگەرنا تائێستا پێشنیازەو نەبووە بەبڕیار”.
راشیگەیاند: “تائێستا لەسەر بڕیاری وەزارەتی پەروەردە دەڕۆین كە تاقیكردنەوەكان لە 28ی 4ی 2018دا دەكرێت، ئەگەر زانیمان فریای تەواوكردنی پڕۆگرام ناكەوین، ئەوكاتە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرپەرشتیارەكان دەكرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت”.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: