بەپەلە|ھەفتەی داھاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردە و مامۆستایان لە لایەن بەغداوە دێت
حكومه‌تی عیراق به‌رپرسانی هه‌رێم ئاگادارده‌كاته‌وه كه به‌زوویی میكانزمێك دیاری بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم بنێردرێت، په‌رله‌مانتارێكی نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادیش رایده‌گه‌یه‌نێت: یونسكۆ هۆشداریداوه له فه‌وتانی ساڵێكی خوێندن له‌هه‌رێم، بۆیه به‌غدا ده‌یه‌وێت هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته بنێرێت.
جه‌بار عه‌بادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بهSNNی راگه‌یاند: به‌دیاریكراوی رێكخراوی یونسكۆ رایگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر تارۆژی 15ی 3ی 2018، دۆخی خوێندن له به‌شێك له‌هه‌رێمی كوردستان كه خوێندن تێیدا راگیراوه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وه فه‌وتانی ساڵێكی خوێندن له‌و ناوچانه راده‌گه‌یه‌نرێت، بۆیه حكومه‌تی عیراق هه‌وڵی جددی ده‌دات تاپێش ئه‌و رێكه‌وته موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم بنیرێت.
وتیشی:"ئێستا حكومه‌تی عیراق كێشه‌ی میكانزمی ناردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی هه‌یه، بۆیه په‌یوه‌ندیمان به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردوه پێشنیازمان كردوه ئه‌و پاره‌یه له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌كانه‌وه دابه‌شبكرێت یاخود له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه یان هه‌ر لایه‌نێكی تر، چونكه راده‌ستكردنی راسته‌وخۆ به‌حكومه‌تی هه‌رێم ره‌خنه‌ی لایه‌نی تری لێده‌كه‌وێته‌وه".
به‌وته‌ی عه‌بادی، تائێستا به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر هیچ جۆره میكانزمێك رێكنه‌كه‌وتوون و حكومه‌تی عیراق چاوه‌ڕوانی دیاریكردنی میكانزمهكهیه و ده‌بێت به‌زووترین كات بۆ به‌غدا روونبكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌زوویی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته بنێرین.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر میكانزمه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه دیاریبكرێت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
له‌باره‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه، عه‌بادی راشیگه‌یاند:به‌هۆی دۆخی خوێندن له‌هه‌رێم، ده‌بێت سه‌ره‌تا به‌په‌له موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ره‌وانه بكه‌ین.
|
بەپەلە|ھەفتەی داھاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردە و مامۆستایان لە لایەن بەغداوە دێت
Reviewed by WhoSay_N
on
1:30:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: