پەروەردە پەیامێك ئاراستەی مامۆستایان دەكات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، داوا لە مامۆستایان دەكات لەپێناو نەفەوتانی ئەمساڵی خوێندن، كۆتایی بە بایكۆت بهێنن و بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن.
مەریوان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: هەموو كاتێك لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن بووین، تا ساڵێكی خوێندكاران نەفەوتێت، چاوەڕوانیشدەكرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە دەوامی خوێندنگەكان دەستپێبكاتەوە.
سەبارەت بەئەگەری ئەژمارنەكردنی ئەمساڵی خوێندن بەهۆی بەردەوامبوونی بایكۆت، مەریوان عومەر وتی:”لەئێستادا تاڕادەیەك كات لەبەردەستدا ماوە، ئەگەر ئێستاش دەوام دەستپێبكرێتەوە، دەكرێت قەرەبووی ماوەی لەدەستچوو بكرێت، ئەویش بەدواخستنی تاقیكردنەوەكان و درێژكردنەوەی پرۆسەی خوێندن”.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەپەیامێكیشدا داوادەكات، مامۆستایان كۆتایی بەبایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بهێنن و دەشڵێت: ” بڕیاروایە خشتەیەكی موچەش بڵاوبكرێتەوەو موچەیەكی دیكە بدرێتە مامۆستایان، بەڵام ئەو خشتەیە ڕەنگە كاتی بووێت، چونكە دروستكردنی لیست بەپێی سیستمی نوێی پاشەكەوت، چەند ڕێكارێكی تایبەتی هەیە، بەڵام هیوادارین خشتەكە زوو بڵاوبكرێتەوە، تا ببێتە هاندانێكی تری مامۆستایان بۆ چوونەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن”.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: