وەزیری پەروەردە لەبارەی مووچەوە موژدە بە سەرجەم مامۆستایان دەدات
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵێنێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مامۆستایان ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت"وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز موچه‌ی مانگێكی مامۆستایان بدات" له‌باره‌ی پاره‌كه‌ی به‌غداش رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ڵینیداوه پێش نه‌ورۆز موچه‌یه‌ك بدات، به‌ڵام هه‌تاوه‌كو پاره‌كه نه‌گات بڕوام به به‌ڵێنه‌كانی عیراق نییه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ 8ی 3ی 2018، د.پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: گرفتی بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن زیاتر داراییه و ئومێده‌وارین به‌زووترین كات كۆتایی پێ بێت، حكومه‌تی عیراقیش وه‌ك پێویست یارمه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و حكومه‌تی هه‌رێمی نه‌داوه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێریSNNدا سه‌باره‌ت به‌پاره‌ی هاندانی مامۆستایان، د.پشتیوان سادق وتی:پاره‌ی هاندان مانگێك وه‌ك قه‌رز ماوه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و جهختلهوهدهكهینهوه ئه‌و مانگه‌ش بدرێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، وتیشی: وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه پێش نه‌ورۆز موچه‌ی مانگێكی مامۆستایان بدات، هه‌روه‌ها حكومه‌تی عیراقیش بهڵََینیداوه پێش نه‌ورۆز موچه‌یه‌ك بدات، به‌ڵام هه‌تاوه‌كو پاره‌كه نه‌گاته ده‌ست مامۆستایان بڕوام به به‌ڵێنه‌كانی عیراق نییه.
|
وەزیری پەروەردە لەبارەی مووچەوە موژدە بە سەرجەم مامۆستایان دەدات
Reviewed by WhoSay_N
on
11:27:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: