وەزارەتی خوێندنی باڵا مافی وانەوتنەوە لەبەشێکی زۆری مامۆستایانی زانکۆ دەسێنێتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا مافی وانەگووتنەوە لە مامۆستایانی زانکۆ دەسێنێتەوە، بڕیارەکەش ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە کە ناونیشانی زانستییان نییە و زانکۆی گەرمیان لهكۆی 81 مامۆستا 76 مامۆستا بڕیارەکە دەیانگرێتەوە کە ئەمەش مامۆستایان و خوێندکارانی توڕەکردووە، خوێندکارە نارەزاییەکان دەڵێن، مامۆستاكان چاوی زانكۆی گهرمیانن، دوورخستنهوهیان زانكۆ كوێر دهكات و دژی بڕیارەکەین، چونکە ئهوان باشترین مامۆستاكانی ئێمهن. جگە لە مامۆستایانی گەرمیان بریارەکە سەرجەم مامۆستا بێ ناونیشانی زانستییەکان دەگرێتەوە لە هەرێمی کوردستان.
نەبەرد کەریم ، یەکێک لە مامۆستا ناڕازییەکان و بێ ناونیشانی زانستی وانە دەڵێتەوە دەڵێت: بریارەکە کێشەیەکی گەورەی بۆ مامۆستاکان دروستکردووە و بریارەکەش هیچ پاڵپشتێکی دەستووری نییە و رێگریش لە مامۆستاکان دەکات بچنە هۆڵەکانی خوێندن.
نەبەرد کەریم دەشڵێت سەرۆکی زانکۆکانیش ناتوانن مەرجەکانی کە بۆ مامۆستایان داندراوە جێبەجێ بکەن، لە ئەگەری پاشگەزنەبوونەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بڕیارەکە ، مامۆستایان ههموو كارتێكی فشارمان ههیه و دهتوانین پڕۆسهی خوێندن پهكبخهین .
مامۆستایەکی وانهبێژ دەڵێت: ئەو بڕیارە تەنیا سوود بەو مامۆستایان دەگەینێت کە لە 4 زانکۆ وانە دەڵێتەوە ، وە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەرەوپێش بردنی پڕۆسەی خوێندن .
پ.ی. د. سیروان حهسهن، سهرۆكی زانكۆی گهرمیان دەڵێت ، 5635 قوتابی زانكۆی گهرمیان سوود لهو مامۆستایانه وەردهگرن ، بەڵام بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا یاساییە و دەبێت هەموو مامۆستایەک ناونیشانی زانستی هەبێت، ئەو مامۆستایانەی ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە زیاتر لە هەزار مامۆستان کە نازناوی زانستییان نییە .

Reviewed by WhoSay_N
on
12:49:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: