وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەردوو مەراسیمی ڕۆژی “جلوبەرگی نەتەوەیی” و “٨ی مارس” لە ڕۆژی پێنجشەممەدا ئەنجام دەدرێن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ، وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکان دەکاتەوە و دەڵێت “ڕۆژی ‘جلوبەرگی نەتەوەیی’ کە دەکەوێتە ڕۆژی شەممە و لەبەر ئەوەی ڕۆژی شەممە پشووی فەرمییە لە قوتابخانەکاندا، پێویستە مەراسیمەکە لەگەڵ ‘۸ی مارس’ ئەنجام بدرێت، واتە هەردوو مەراسیمەکە لە ڕۆژی ‘٥شەممە/ ۸ی مارس’ تێکەڵ بکرێن و یادیان بکرێتەوە.”
ئاماژەی بەوەش کردووە، پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی ئارەزوومەندانەیە و پاڵەپەستۆ ناخرێتە سەر هیچ کەس لە پۆشینی.
نووسراوه لهلایهن
user post
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
Reviewed by Unknown
on
8:48:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: