حكومەتی هەرێم بڕیارێك لەبەرژەوەندی مامۆستایان دەردەكات
حكومەتی هەرێم بڕیارێك بۆ باشتركردنی بژێوی فەرمانبەرو مامۆستایان دەردەكات، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانیش ڕایدەگەیەنێت: “مافی خۆمانە هەموو ڕێكارێك بگرینەبەر بۆ دەستەبەركردنی مافەكانمان”.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لەپەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ وەزارەتی دارایی و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ باشتركردنی بژێوی مامۆستایان، ئەوانیش بڕیاریانداوە ڕۆژی یەكشەممە 25ی 3ی 2018 كۆبونەوەیەك ئەنجامبدەن، تا ئەم بارودۆخە هێوربكاتەوەو مامۆستایانیش قبوڵی بكەن”.
وتیشی: “وردەكاری بڕیارەكەی حكومەت و شێوازەكەی نازانین، بەڵام شتێك بۆ مامۆستایان دەكرێت و حكومەت بەنیازە بڕیارێك بدات كە بەرژەوەندی گشتی تێدابێت”.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان هۆشداریشی لەبارەی چڕكردنەوەی فشارەكانیانداو ئاشكرایكرد: بەمافی خۆمانی دەزانین هەموو ڕێكارێك بەمەبەستی دەستەبەری مافەكانمان بگرینەبەر.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: