پەروەردەی مەخموور:تاقیکردنەوەکان لە کەش و هەوایەکی هێمن بەڕێوە دەچێت
لەکەش و هەوایەکی هێمن و ئارامدا رۆژی یەکشەمە ڕیکەوتی ( ٧-١-٢٠١٨) لە سنوری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی مەخموور وەکوسەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ بەڕێوەچوو،لەیەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکان مامۆستا عباس محمد بەڕێوبەڕی پەروەردەی مەخموور بەیاوەری سەرپەرشتیارانی پەروەردەی بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لەکەش و هەوای تاقیکردنەوەکان و ئامادەکارییەکان سەردانی چەند قوتابخانە هۆڵێکی ئەزمونەکانیان کرد و سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی مامۆستایان و دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان کرد کە بە باشترین شێوە هۆڵەکانیان بۆ قوتابیان ئامادە کردوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیەکان خواست،رۆژانەش لیژنەیەک لە سەرپەرشتیاران سەردانی هۆڵەکان دەکەن و تا تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانەکان دەمێننەوە بۆ ئەوەی قوتابیان بە باشترین شێوەیە راقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن .
شیاوی باسە تاقیکردنەوەکان لەکەش و هەوایەکی هێمن و ئارام بەڕیوەچو و هەمو ئامادەکاریەکی پێشوەختە بۆ قوتابیان و مامۆستایان ئامادەکرابو،لە سەردانەکانیدا بەڕیوبەڕی پەروەردەی مەخموور سوپاس و دەستخۆشی لە دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان کرد بۆ هەوڵ و ماندوبون و ئامادەکارییەکانیان ..
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: