Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندرووستی لەلایەن بەغدا

کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو شاندێکی وەزارەتەکانی تەندرووستی و پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد، بە مەبەستی گەیاندنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانە و ئەندامێکی شاندەکەش ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ شەممە 6/1/2018، د. ڤیان حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە ھاوکات ئەندامی ئەو شاندەیە کە سەردانی بەغدایان کرد، لەبارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ لایەنی عێراقی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ٤/١/٢٠١٨،  لەگەڵ یوسف سورچی، بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە، بەشداریمان لە کۆبوونەوەی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا کرد کە لەو کۆبوونەوەدا بریکاری وەزیری پلاندانانی عێراق سەرۆکایەتی شاندی وەزارەتی پلاندانی عێراقی کرد”.

 

ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرەتاوە بە خستنەڕووی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەردوو وەزراەتی تەندرووستی و پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەست بە کۆبوونەوەکە کرا و پێشتریش بە ئیمێڵ و بە سیڤی لیستی مووچەی ھەردوو وەزارەتمان بەپێی سیستمی بایۆمەتری پێشکەشیان کردووە.

 

ڕوونی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی عێراقی پێیان ڕاگەیاندین کە ئاخۆ ئێمە ئامادەین بۆ ھەر پرسیارێک کە ئەوان ھەیانبێ، ئێمەش پێیانمان گوت بەدڵنییایەوە و دەتوانن پێداچونەوەی ورد بە لیستی موچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و توندرووستی بکەن”.

 

راشیگەیاند: بەرپرسانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەیان گوت کە ئایا دەست بە ناردنی لێژنەی وردبینی بۆ ھەرێمی کوردستان بکەن؟، ئێمەش لە وەڵامدا پێیانمان ڕاگەیاندن کە رێگر نین“.

 

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ لە ئایندەیەکی نزیکدا پێداچوونەوە و وردبینی لایەنی عێراقی تەواو دەبێت و مووچەی فەرمانبەران وەک خۆی ڕەوانە دەکرێت؟، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان ئاشکرای کرد: “بەرپرسانی عێراق پێیان گوتین کە بەزووترین کات لێژنەکەیان ڕەوانە دەکەن، بەڵام نەیانگوت کەی“.

 

ھاوکات ڤیان حوسێن، ئاماژەی بۆ ئەوە ئەوەش کرد، ئەگەر مووچە لەلایەن عێراقەوە بێت، ئەوا بە بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت و ”بەرپرسانی عێراقیش ئەوەیان خستەڕوو کە بەبێ پاشەکەوت مووچە دەنێرن، لە ئەگەری ناردنیدا“.

 
 
 
 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندرووستی لەلایەن بەغدا Reviewed by Unknown on 4:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: