Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی نمره‌ی وانەی ‌هونه‌ر و وه‌رزش ئاگاداری قوتابخانەکان دەکاتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی، له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنی نمره‌ی وانه‌كانی وه‌رزش و هونه‌ر له‌ خوێندنگه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌كان دێته‌ ده‌نگ و هۆشداریش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ده‌سته‌ی كارگێڕیی خوێندنگه‌كان ده‌دات، راشیده‌گه‌یه‌نێت: ناچینه‌ ژێرباری هیچ جۆره‌ گازنده‌یه‌ك و له‌و حاڵه‌ته‌دا لێپچێینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كاندا ده‌كه‌ین.

به‌گوێره‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، نمره‌ی وانه‌كانی وه‌رزش و هونه‌ر بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
به‌كر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی، به‌ SNNی راگه‌یاند: له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونمان له‌په‌روه‌رده‌ی رۆژئاواو له‌یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، ئه‌و بابه‌ته‌مان وه‌ك خاڵێكی سه‌ره‌كی باسكرد، به‌ڵام قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ ئه‌و وانانه‌ به‌كاربهێنرێت بۆئه‌وه‌ی خوێندكارێكی پێ بكرێت به‌یه‌كه‌م، به‌ڵكو بڕیارلێدراو نییه‌ كه‌ كۆك بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یان تێدا بكرێت و خوێندنكار نمره‌ی خۆی وه‌ربگرێت، زۆرجار خوێندنگه‌كان مامۆستای وه‌رزش و هونه‌ریان نییه‌، نمره‌ی ئه‌و دوو وانه‌یه‌ش له‌لایه‌ن ئیداره‌وه‌ داده‌نرێت.
وتیشی: “به‌به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانمان وتوه‌ ره‌چاوی خوێندكاره‌ ئاست به‌رزه‌كان بكرێت، كه‌ ره‌نگه‌ پێویستیان به‌چه‌ند نمره‌یه‌ك هه‌بێت، یاخود باڵانسێك هه‌بێت له‌نێوان نمره‌ی وانه‌كانی دیكه‌و ئه‌و دوو وانه‌یه‌”.
سه‌باره‌ت به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا، به‌كر محه‌مه‌د وتی: “هۆشداریمان دواوه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ده‌سته‌ی كارگێڕییه‌كان كه‌ له‌و رووه‌وه‌ زۆر پیشه‌یی كار بكه‌ن، چونكه‌ ناچینه‌ ژێرباری هیچ جۆره‌ گازنده‌یه‌ك و له‌و حاڵه‌ته‌دا لێپچێینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ردا ده‌كه‌ین”.
وتیشی: “ئه‌مڕۆ نمره‌ راگه‌یه‌نراوه‌و تائێستا هیچ جۆره‌ حاڵه‌تێكی له‌و جۆره‌مان بۆ نه‌هاتووه‌، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی وا هه‌بێت، با سه‌ردانمان بكه‌ن رێكاری پێویست ده‌گرینه‌به‌ر



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی نمره‌ی وانەی ‌هونه‌ر و وه‌رزش ئاگاداری قوتابخانەکان دەکاتەوە Reviewed by Unknown on 9:09:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: