ڕوونکرنەوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-یەوە
دواى ئەوەى لە چەند وێبسایت و کەناڵێکى ڕاگەیاند گردبونەوەى ژمارەیەک کەس لەبەردەم زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى پیشاندرا، گوایە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانى وەرگرتنیانى لە زانکۆ هەڵوەشاندۆتەوە.
دواى بەدواداچونى ئەم بابەتە لە وەزارەتەکەمان بۆمان دەرکەوت ئەو کەسانە بەهیچ شێوەیەک خوێندکارى زانکۆ نەبون و، نە فەرمانى وەرگرتنى وەزارییان هەیە، نە فەرمانى وەرگرتنى زانکۆیى، بەڵکو ئەو کەسانە وەک هەر خوازیارێکى دیکە چانسى خۆیان بۆ خوێندن لە سیستمى خوێندنى ئێواران تاقیکردۆتەوە، بەڵام بەپێى مەرج و ڕێنماییەکانى وەرگرتن وەرنەگیراون، لەبەرئەوە وەزارەتەکەمان هیچ جۆرە پابەندییەکى بەرامبەر بەو کەسانە نیە و، خوێندکاریش نەبون تا مافى وەرگرتنیان هەڵوەشێندرابێتەوە.
نووسراوه لهلایهن
WhoSay_N
تا
ڕوونکرنەوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-یەوە
Reviewed by WhoSay_N
on
7:41:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: