وادەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە لەلایەن بەغداوە ئاشكرا كرا
واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی په‌روه‌رده ئاشكرا ده‌كرێت
لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رو مامۆستایانی به‌شی كوردی له‌په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ده‌كرێت تا ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له‌و شاره‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: مانگی داهاتوو به‌غدا موچه‌ی مانگی 12ی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات.
ڕه‌ئوف سه‌عدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كوردی له‌په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، به SNNی ڕاگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای پشووی فه‌رمی، به‌شی ژمێریاری به‌رده‌وامه له ئاماده‌كردنی لیستی ناوی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی به‌شی كوردی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، تا له‌گه‌ڵ لیستی موچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت بۆ ناردنی موچه‌كانیان.
وتیشی:” وردبینیكردنی ئه‌مجاره‌ی به‌غدا بۆ لیستی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2017ه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌شی كه پێمان گه‌یشتووه، حكومه‌تی عیراق به‌نیازه له رۆژی 20ی كانوونی دووه‌می 2018، موچه‌ی مانگی 12ی ئه‌مساڵی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم خه‌رج بكات”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: