ناساندنی كاری تێپهڕو كاری تێنه‌په‌ڕ
ناساندنی كاری تێپهڕو كاری تێنه‌په‌ڕ
نووسینی م. ئه‌ژده‌ر كەریم
مامۆستا له‌په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی كه‌لاری ناحكومی
بۆئه‌وه‌ی كاری تێپهڕو كاری تێنه‌په‌ڕ له‌یه‌كتر جیابكه‌ینه‌وه، ئه‌وه پێویستمان به‌چه‌ند یاسایه‌ك ده‌بێت.
سه‌ره‌تا پێویسته باسی وشه‌ی تێپهڕو تێنه‌په‌ر بكه‌ین. له‌ڕووی زمانه‌وه(اللغة)، ئینجا له‌ڕووی زاراوه‌وه(اصطلاحا)، واته ڕێزمانه‌وه. چونكه هه‌موو وشه‌یه‌ك سه‌ره‌تا پێویسته باسی بكه‌ی له‌ڕووی زمانه‌وه‌و له‌ڕووی ڕێزمانه‌وه،چونكه مه‌رج نییه،هه‌ر وشه‌یه‌ك له‌ڕووی زمانه‌وه مانایه‌كی هه‌بێت،له‌ڕووی ڕێزمانیشه‌وه هه‌مان مانای هه‌بێت.
وشه‌ی تێپه‌ر له‌ڕووی زمانه‌وه(اللغة) جیاوازه، وه‌ك له‌ڕووی ڕێزمانه‌وه(اصطلاحا ). چونكه وشه‌ی تێپه‌ڕ له زماندا. به‌مانای ئه‌و كاره دێت كه به‌سه‌ر چووه،یاخود كاته‌كه‌ی به‌سه‌رچووه،یان به مانای په‌ڕینه‌وه دێت. بۆ نموونه ده‌ڵێین: كوڕه‌كه به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا تێپه‌ڕی، واته به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا په‌ڕییه‌وه.هه‌روه‌ها وشه‌ی تێنه‌په‌ڕیش به‌مانای ئه‌و كاره دێت یا خود ئه‌و ڕووداوه دێت كه تائێستا كاته‌كه‌ی به‌سه‌ر نه‌چووه.
به‌ڵام هه‌ریه‌كه له كاری تێپهڕو كاری تێنه‌په‌ڕ له ڕووی ڕێزمانه‌وه جیاوازه.
كاری تێپه‌ڕ به‌وه كاره ده‌وترێت كه له‌ڕسته‌دا (به‌ركار) هه‌بێت،چونكه كاری تیپه‌ڕ په‌یوه‌سته به(به‌ركار)ه‌وه،ئه‌گه‌ر كرداره‌كه تێپه‌ڕبوو ئه‌وه بزانه (به‌ركار) له‌ڕسته‌دا هه‌یه.به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كرداره‌كه تێنهپهڕبوو ئه‌وه بزانه (به‌ركار) له‌ڕسته‌دا نییه.چونكه كاری تێنه‌په‌ڕ پێویستی به(به‌ركار) نییه.
بۆیه زۆرجار فێرخواز ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه، كاتێك ڕسته‌یه‌ك ده‌بینێت له‌ڕووی ماناوه ڕسته‌كه تێپه‌ره،به‌ڵام له‌ڕووی ڕێزمانه‌وه تێنه‌په‌ڕه.بۆنموونه:
ئازاد كه‌وت. ئه‌مه له‌ڕووی ماناوه تێپه‌ڕه، كه‌چی له‌ڕووی ڕێزمانه‌وه تێنه‌په‌ڕه چونكه به‌ركار له‌ڕسته‌دا نییه.یان له‌ڕسته‌ی: ئازاد نانه‌كه ده‌خوات. ئه‌م ڕسته‌یه له‌ڕووی زمانه‌وه تێنه‌په‌ڕه، چونكه تا ئێستا ئازاد نانه‌كه‌ی نه‌خواردووه، به‌ڵام له‌ڕووی ڕێزمانه‌وه تێپه‌ڕه، چونكه به‌ركار له‌ڕسته‌كه‌دا هه‌یه.
ئێستا بۆئه‌وه‌ی كاری تێپهڕله كاری تێنه‌په‌ڕ جیابكه‌ینه‌وه ئه‌وه پێویستمان به‌چه‌ند یاسایه‌ك هه‌یه.
1- ناساندنی ده‌سته‌كان: واته ده‌سته‌ی یه‌كه‌م و ده‌سته‌ی دووه‌م و ده‌سته‌ی سێیه‌م و ده‌سته‌ی چواره‌م.
ده‌سته‌ی یه‌كه‌م
|
ده‌سته‌ی دووه‌م
|
ده‌سته‌ی سێیه‌م
|
ده‌سته‌ی چواره‌م
|
م – مان
ت – تان
ی - یان
|
م – ین
یت – ن
- ن
|
م – ین
یت – ن
ات، ێت – ن
|
- ، -
ه ، ن
- ، -
|
ده‌سته‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته به كاری تێپهڕو ده‌سته‌ی دووه‌م بۆ كاری تێنهپهڕو ده‌سته‌ی سێیه‌م بۆ كاری تێپهڕو كاری تێنه‌په‌ڕ، و دوستهی چواره‌میش تایبه‌ته به كاری داخوازی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه ، ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك كردارێك ده‌سته‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرت. ئه‌وه بزانه كاره‌كه تیپهڕه. ئهگهردهستهی دووه‌می وه‌رگرت، ئه‌وه بزانه كاره‌كه تێنه‌په‌ڕه. بۆ نموونه: خوارد – خواردم- خواردمان-خواردت- خواردتان.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی دووه‌می وه‌رگرت، ئه‌وه بزانه كاره‌كه تێنه‌په‌ڕه. بۆنموونه: كه‌وت.
كه‌وتم- كه‌وتین
كه‌وتیت- كه‌وتن
كه‌وت- كه‌وت.
به‌م یاسایه ده‌توانین زۆربه‌ی كاره تێپه‌ڕه‌كان له كاره تێنهپهڕهكان جیابكه‌ینه‌وه. ههرچهندههیچ یاسایه‌ك نییه كه سه‌د له سه‌د بۆمان جیابكاته‌وه،چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵێك كرداری ناوازه‌مان هه‌یه، كه‌به‌ر ئه‌م ئاسایه نه‌كه‌ون.ئه‌مش شتێكی سروشتی له هه‌موو زمانه‌كانی جیهاندا بوونی هه‌یه.
2- یاسای دووه‌م: كه زۆر ئاسانتره له یاسای یه‌كه‌م. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بێت كاره‌كه بكه‌یته ڕابردووی به‌رده‌وام، ئینجا جێناوی لكاوی بخه‌یته‌سه‌ر.ئه‌گه‌ر جێناوه لكاوه‌كه، كه‌وته دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه ئه‌وه كاره‌كه تێپه‌ڕه.ئه‌گه‌ر كه‌وته كۆتایی كاره‌كه‌وه ئه‌وه كاره‌كه تێنه‌په‌ڕه. بۆ نموونه:
یاسای ڕابردووی به‌رده‌وام: ده+ قه‌د+ جێناوی لكاو.
خوارد- ده‌مخوارد. جێناوی لكاو كه‌وته دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌وه، كه‌واته تێپه‌ڕه.
كه‌وت- ده‌كه‌وتم. جێناوی لكاو كه‌وته كۆتایی كاره‌كه‌وه، كه‌واته كاره‌كه تێنه‌په‌ڕه.
به پشت به‌ستن به‌م یاسایه ده‌توانیت زۆربه‌ی كاره تێپهرهكان له‌كاره تێنهپهڕهكان جیابكه‌یته‌وه.
سه‌رچاوه - ڕێزمانی كوردی، ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف، به‌رگی پێنجه‌م، كردار
نووسراوه له‌لایه‌ن
ڕێزمانی کوردی
ناساندنی كاری تێپهڕو كاری تێنه‌په‌ڕ
Reviewed by Unknown
on
11:19:00 م
Rating:

Post Comment
ليست هناك تعليقات: