بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بایکۆتی ڕاگەیاند
پەروەردەی گشتی پارێزگای سلێمانی داوایەک ئاراستەی مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرپەرشتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات، بایکۆتی خوێندن لە خوێندنگەکان رابگەیەنن و دووربکەونەوە ل کێشمە کێشی حزبی سیاسی و دەستی ئاژاوەگێڕی.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە راگەیەنراوێکیدا جەخت دەکاتەوە: ((بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرپەرشتیاران نەبنە بەشێک لە کێشمەکێشمی باڵ و کوتلە و حزبی سیاسی و دووربن لەدەستی ئاژاوەگێڕی، خۆپیشاندان بکەن بە بایکۆت و لەناو ناوەندەکانی خوێندندا، ئەوانەشی ناتوانن ھاتوچۆ بکەن، لەماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە لەبەر پاراستنی ئەمنیەتی شارەکە، نەک لەبەر حزب و حکومەت لەناو ناوەندەکانی خوێندن پلان و ستراتیجی خەباتی مەدەنی دابڕێژن.
ئاماژە بەوەشدەکات: بەھیوارم دووربکەونەوە لە عینادی، چونکە گوێگرتن لەداوای ھاونیشتمانیان گەورەییە، بەڵام بە لەیاخیبوون بۆ گیانی کورد و خوێنی شەھیدان و خۆشتان باشنابێت و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: