یه‌كێتیی مامۆستایان هۆشداریی به‌حكومه‌ت ده‌دات..تاقیكردنه‌وه‌كان ڕاده‌گیرێن
مامۆستا عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان ڕاگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی مامۆستایان دابین نه‌كات، ئه‌وا بایكۆتی مامۆستایان له‌هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه”.
وتیشی:”حكومه‌تی هه‌رێم زۆر بێ خه‌مه له‌ئاست باشكردنی گوزه‌رانی مامۆستایان و سه‌رباری ده‌ستكارینه‌كردنی پاشه‌كه‌وتی موچه، چاره‌كه موچه‌و ده‌رماڵه‌ی هاندانیش نادات”.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان هۆشداریداو ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌په‌له موچه‌و ده‌رماڵه‌ی هاندانی مامۆستایان دابه‌شنه‌كات، بایكۆتی خوێندن له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه و جگه‌له‌وه‌ش ڕاگرتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه یه‌كێكی دیكهدهبێت له‌بژارده‌كانی به‌رده‌م مامۆستایان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتیی مامۆستایان به‌رده‌وام به‌دواداچونیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردوه، به‌ڵام وه‌كو خۆی وتی:”باشكردنی گوزاره‌نی مامۆستایان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه نه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: