Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دواین وادە بۆ لیستی موچە دەدرێت بە پەروەردەی هەولێر و ناردنی بۆ بەغداد

دواین وادە بۆ لیستی موچە دەدرێت بە پەروەردەی هەولێر
ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی (12)یە، بەڕێوەبەری ژمێریارییەكەش رایدەگەیەنێت: وەزارەتی پەروەردە رۆژی چوارشەممەی وەك دواین وادە بۆ تەواوكردنی لیستەكان دیاریكردووە.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم داوای لەژمێریاری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە كردووە، بەزووترین كات لیستی موچەی مانگی (12)یان بۆ رەوانەی بكرێت، بەمەبەستی وردبینكردنی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە.
عومەر محەمەد بەڕێوەبەری ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند: لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئاگادار كراوینەتەوە بەزووترین كات لیستی موچەی مانگی (12) ئامادە بكەین و رەوانەی وەزارەتی بكەین.
وتیشی: “ئێمە لیستی موچەی مانگەكانی دیكەشیمان ئامادەیە، بەڵام لە وەزارەتەوە تەنها داوای لیستی موچەی مانگی (12)مان لێكراوە”.
سەبارەت بەوەی ئایا هیچ وادەیەك دیاریكراوە بۆ تەواو كردنی لیستەكان، عومەر محەمەد وتی: “ماوەی دوو رۆژە سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستەكانین، هەر پەروەردەیەك زوو تەواوی بكات، رەوانەی وەزارەتی دەكەین”.
وتیشی: “وەزارەتی پەروەردە رۆژی چوارشەممەی وەك دواین وادە دیاریكردووە بۆ تەواوكردنی لیستەكان، بەڵام ئێمە هەوڵدەدەین زووتر تەواویان بكەین”



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

دواین وادە بۆ لیستی موچە دەدرێت بە پەروەردەی هەولێر و ناردنی بۆ بەغداد Reviewed by Unknown on 9:15:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: