قوتابیەکی زانکۆی کۆیە خۆی کوشت
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 15 تشرینی دووەمی 2017 لە قەزای کۆیە لەسەر شەقامێکی چۆل خوێندکارێکی تەمەن 19 ساڵان لە ناو ئۆتۆمبێلی باوکی دا خۆی کوشت .
عەمید شۆڕش کاکە بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای کۆیە تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند ” دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 3 لەسەر شەقامێکی کۆیە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان بەناوی ( هـ . م . ش ) لە دایک بووی ساڵی ۱۹۹٨ پیشە خویندکاری زانکۆ قۆناغی دووی ئاداب کوردی زانکۆی کۆیە یە دانیشتوی کۆیە لەناو ئۆتۆمبێلی باوکی دا لە جۆری ( پیکاب ) گوللەیەکی بەسەر دڵی خۆیەوە ناوە و خۆی کوشتوە”.
ناوبراو وتیشی ” دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لەم ڕووداوە تیمەکانی پۆلیس و تاوان گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوت ئەم کوڕە بە فیشەکی (دەمانچە )خۆی کوشتوە شوێنەواری یەک گوللەی لەسەر سنگی دیارە ، هەروا دوای دەوامی خوێندن ئەم خوێند کارە کاری نانەوایشی کردووە
، ئەو دەمانچەی ئەم گەنجە خۆی پێکوشتوە هی هاوڕێ یەکی خۆی بووە . لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕوو داوە کردۆتەوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە ”
.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: