لە قوتابخانەكان ڕێگری له‌فرۆشتنی ئه‌م كه‌لوپه‌لانه ده‌كرێت
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی مه‌رج بۆ به‌كرێدانی فرۆشگه‌ی خوێندنگه‌كان داده‌نێت و داواكاریه‌كیش ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی، سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاند، “لیژنه هاوبه‌شه‌كان و ئاسایشی ئابوری به‌شداری ئه‌و زیادكردنانهیان كردوه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كانه‌وه بۆ به‌كرێدانی فرۆشگه‌ی خوێندنگه‌كان ئه‌نجامدراوه”.
وتیشی:”مه‌رجی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ به‌كرێدانی فرۆشگه‌كان ئه‌وه‌یه، ئه‌وكه‌سانه‌ی دهچنهن زیادكردنهكهوه ئاگاداری مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن بن و ڕێنماییه‌كانیش دواتر به‌نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت”.
سه‌باره‌ت بهمهرجهكانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، مه‌رجه‌كانی كاركردن بریتین له‌ڕه‌چاوكردنی لایه‌نی ته‌ندروستی و ڕێگریكردن لهگرانفرۆشی و فرۆشتنی ئه‌و شمه‌ك و كه‌لوپه‌لانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئادابی كۆمه‌ڵایه‌تین له‌فرۆشگه‌ی خوێندنگاكاندا، “به‌پێچه‌وانه‌وه ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: