
هەلی کار لەکۆمپانیای ئەسێ
کۆمپانیای ئەسێ پێویستى بە کارمەندێکی بە ئەزموون هەیە لە بواری سۆشیال نێتۆرک...
ناونیشانى کار:
بەڕێوەبردنی پەڕەی فەرمی کۆمپانیای ئەسێ.
ژمارەى پۆست: 1
بەش: سۆشیال نێتۆرک
شوێنى کار: سلێمانی
مەبەستى گشتى کارەکە: بەڕێوەبردن و پێش خستن وچالاک کردنی پەیجەکانی کۆمپانیای ئەسێ لە سۆشیال نێتۆرک دا.
ڕاپۆرتکردن: بەرێوەبەری پەیج ڕاپۆرت بۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەسێ بەرز دەکاتەوە.
بەرپرسیاریەتییە دیاریکراوەکان:
- چالاک کردن و پێشخستنی لاپەڕە فەرمییەکان.
- پلانسازی بکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەڕەی فەرمی بۆ بەرزترین ئاست.
دروستکردنی ڤیدیۆ و دیزاینی ناوازە بۆ ناساندنی بەرهەمەکان و ڕاپۆرتکردن لەسەرکارو چالاکیەکان.
وەڵام دانەوەی نامە و کۆمێنتەکان لە کەمترین کاتدا
بەرپرسیاریەتییە گشتییەکان:
کارکردن بە گوێرەى بەها و سیاسەتەکانى کۆمپانیای ئەسێ.
بەشداریکردن لە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەکان گەر پێویست بکات.
ئەنجامدانى هەر کارێکى دیکە کە پێویست بکات
مەرجەکانى وەرگرتن:
تێگەیشتن لە کارکردن لە چوارچێوەی دامەزراوەدا.
بەلایەنى کەمەوە 2 ساڵ ئەزموونى کارکردنی هەبێت وەک بەڕێوەبەری پەیج
عەرەبی و ئینگلیزی بزانێت.
شارەزای هەبێت لە دیزاین و دروستکردنی ڤیدیۆ
پێشکەشکردنى داواکارى:
بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکانتان دەتوانن فۆڕمى داواکاری (CV) بنێرن بۆ ئەم ئیمێڵە:
Info@assecompany.net
یاخود بینێرن بۆ بنکەی سەرەکی کۆمپانیای ئەسێ
سلێمانی، شەقامی مەولەوی، تەلاری سیروانی نوێ |
|
😍 ........................................................................................................................................................ بۆ دۆزینهوهی ههلی كاری زیاتر سهردانی بهشی ههلی كار بكه یان سهردانی ماڵپهڕی ههلی كار بكه https://halykar.blogspot.com -------------------------------------------------------
Post Comment
ليست هناك تعليقات: