Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

تاقیكردنه‌وه‌كانى (IELTS) لە هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن و دوانەخراون


له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى دامەزراوەى بريتش كانسڵ(British Council) ئامادەیی نیشاندا بۆ فراوانکردن و زیادکردنی هەلی تاقیکردنەوەی (IELTS) لە سێنتەرەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەک له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانى نوانستى زمانى ئینگلیزى (IELTS) دڵنیایى درایه‌ سه‌رجه‌م كاندیدان و خوێندكاران، كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ سێنته‌ره‌كاندا له‌كات و ساتى دیارى كراوى خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك دواناخرێت.
عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، دواى ئەوەى دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەهۆى ڕیفراندۆمى هەرێمى كوردستان تاقيكردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى کێشەى بۆ دروستبوە، ڕۆژى چوارشەممە، ڕێکەوتى (١١/١٠/٢٠١٧) له‌دیوانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ستافی وەزارەت و نوێنه‌رى بریتش كانسڵ (British Councilبۆ تاوتوێكردنى تاقیكردنه‌وه‌كانى توانستى زمانى ئینگلیزى (IELTS) به‌ڕێوه‌چوو.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ڕایگه‌یاند: لهو‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕەتکرایەوە کەبەهۆى ریفراندۆمى هەرێمى کوردستان کێشە بۆ تاقیکردنەوەکانى (IELTS) دروست بووبێت و ئەو دەنگۆیانەش دورن لە ڕاستییەوە، هەروەک جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كە سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانى (IELTS) له‌و كات و شوێنانه‌ى ده‌ستنیشان كراون وه‌ك خۆى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دڵنیایى كاندیدانى خوێندنى باڵا و خوێندكاران ده‌كه‌ین كه‌ هیچ واده‌یه‌كى تاقیكردنه‌وه‌كان دواناخراوە.
عه‌باس ئه‌كره‌م ڕاشیگه‌یاند هه‌ر له‌ كۆبونه‌وەکە‌دا بڕیاردرا کە ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو كۆبونه‌وه‌یه‌كى دیکە له‌گه‌ڵ ستافى بریتش كانسڵ بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی فراوانکردن و زیادکردنی هەلی تاقیکردنەوەی (IELTS) لە سێنتەرەکانی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، لەم بارەیەوە دامەزراوەی (British Council) ئامادەیی خۆى نیشان داوە بۆ فروانکردنی زیاتری ئەم تاقیکردنەوەیە لە هەرێمی کوردستان.


تاقیكردنه‌وه‌كانى (IELTS) لە هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن و دوانەخراون Reviewed by k on 10:19:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: