وردەکانی لێدانی زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە کەرکوک
ئەمساڵ زەنگی خوێندنی هەرێمی کوردستان لە کەرکوکەوە لێدرا، شارێک کە ئێستا بووەتە چەقی ململانێکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق.
لە کەرکوک دوو سیستمی پەروەردە و دوو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە هەن کە یەکیان سەر بە هەولێرەو ئەوی تریان سەر بە بەغدایە، بۆیە دەسپێکردنی پرۆسەی خوێندن وەکو ئەوانی تر جیاوازە.
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان کە یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لە کەرکوک لێدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رەخنەی زۆری لە حکومەتی عێراق گرت کە بە ئەنقەست هیچ هاوکاری و یارمەتییەکی پیشکەشی کەرتی پەروەردە نەکردووە.
هەروەها ئاماژەیدا بەوەی کە لە ساڵی نوێی خوێندندا ١٠٠٠ قوتابخانە نۆژەن دەکەنەوەو پارەی وانەبێژ چوار هێندەی ئێستا زیادکراوە.
پارێزگاری کەرکوک ئەمساڵی خوێندنی لە کەرکوکی وەکو ساڵێکی جیاواز و گرنگ ناوبرد و وتی قوتابی کورد لە کەرکوکیش ئیتر لەژێر ئاڵای کوردستاندا پەروەردە و فێردەکرێ.
بەڵام یەکێتی مامۆستایان رەخنەو گلەیی لە وەزیری پەروەردە هەبوو کە لەو سەردانەیدا بۆ کەرکوک هیچی پێ نەبووە بۆ کەمکردنەوە یان نەهێشتنی کێشەکانی بەردەم مامۆستایان و پرۆسەی خوێندن لەم شارە.
بێجگە لە بەشی خوێندنی کوردی کە سەربە حکومەتی عێراقە، زیاتر لە هەشت هەزار مامۆستای دیکە لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای کەرکوک دامەزراون.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: