ئاگادارى سەبارەت بە خوێندنى ئێواران لە زانكۆى كۆيە
ئاگادارى سەرجەم خوازياران دەكەينەوە، كە زانكۆى كۆيە دەرگاى وەرگرتن بۆ خوێندنى ئێواران دەكاتەوە، خوازياران دەتوانن ڕۆژانە سەردانى تۆمارگاى گشتى زانكۆ بكەن بۆ وەرگرتنى فۆڕم. وەئەم بەشانەى كە خوێندكار بەسيستەمى ئێواران وەردەگرن ئەمانەى خوارەوەن:
يەكەم/ فاكەڵتى زانستەمرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان
١-بەشى قانون ( دەرچووى ئامادەيى زانستى و وێژەيى، وە دەرچووى پەيمانگا بەشى كارگێڕى ياسا دەتوانن داواكارى پێشكەش بكەن بەمەرجێك كۆنمرەيان لە ٦٥ كەمتر نەبێت ).
٢- بەشى ژمێريارى (دەرچووى ئامادەيى زانستى ، وە دەرچووى پەيمانگا بەشى ژمێريارى دەتوانن داواكارى پێشكەش بكەن بەمەرجێك كۆنمرەيان لە ٦٠ كەمتر نەبێت )
دووەم/ فاكەڵتى پەروەردە
١-بەشى مێژوو.
٢-بەشى جوگرافيا
٣-بەشى عەرەبى.
٤-بەشى وەرزش
تەنها دەرچووى ئامادەيى ( زانستى و وێژەيى ) دەتوانن داواكارى پێشكەش بكەن بۆ وەرگرتن لە بەشەكانى پەروەردە، بەمەرجێك كۆنمرەيان لە ٦٠ كەمتر نەبێت ).
سێهەم/ پەروەردەى بنەڕەتى ئێواران
١-بەشى ئينگليزى.
٢-بەشى كوردى.
٣-بەشى كۆمەڵايەتى.
٤-بەشى عەرەبى.
مامۆستايانى سنورى پەروەردەى كۆيە لەگەڵ دەرچووانى ئامادەيى زانستى و وێژەيى، وە ئامادەيى پيشەيى، هەروەها دەرچووانى پەيمانگاكانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە وەكو پەيمانگاى هونەرە جوانەكان و پەيمانگاى كۆمپيوتەر و …هتد، بۆيان هەيە داواكارى پێشكەش بكەن بۆ وەرگرتن لەبەشەكانى پەروەردەى بنەڕەتى ئێواران، بەمەرجێك كۆنمرەيان لە ٦٠ كەمتر نەبێت.
تێبينى :
١- ڕەچاوى تەمەن و ساڵى دەرچوون ناكرێت، واتا خوێندكار دەرچووى هەرساڵێك بێت و تەمەنى هەرچەند بێت مافى پێشكەش كردنى هەيە بۆ خوێندنى ئێواران.
٢-دەرچووى كۆليژو پەيمانگاكان بۆيان هەيە داواكارى پێشكەش بكەن.
د.شوان عمر خضر
بەڕێوەبەرى تۆمارگاى گشتى
#زانكۆى_كۆيە
#Koyauniversity
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: