بە سیستمێکی پەرەوەدەیی سەقەتەوە چاوەڕێی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووین
ن. له‌یلا ئه‌حمه‌د
به سیستمێكی سه‌قه‌تی په‌روه‌رده‌ییه‌وه، هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كی و دواكه‌وتوو به‌رهه‌م دێت، كه‌چی ئێمه چاوه‌ڕێی سیستمێكی مۆدێرن ده‌كه‌ین، وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو.
خراپترین جۆری سیستمی په‌روه‌رده‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، سیستمی په‌روه‌رده‌ی خێزانییه، به زۆرینه‌ی ڕه‌ها دایكان و باوكان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هیچ هۆشیارییه‌كیان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی خێزانیی نییه، ئه‌مه‌ش له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر جیاوازه خراپترینی هه‌ڵسوكه‌وتی دایكان و باوكان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان له ناحیه و گونده‌كانه.
منداڵانی لادێ وا په‌روه‌رده كراون وه‌ك گه‌وره‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. زۆربه‌یان هه‌مان كاری گه‌وره‌كانیان پێ ئه‌كرێت به به‌پێی توانای جه‌سته‌یی خۆیان، كه ئه‌یاندوێنی هیچ هه‌ست به‌وه ناكه‌یت كه ئه‌وانه منداڵن، قسه‌كردن و هه‌ڵسوكه‌وتیان هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وتی گه‌وره‌كانیانه، ئه‌وان له دنیای منداڵانه‌ی خۆیان دابڕاون و پێچه‌وانه‌ی سروشتی خۆیان په‌روه‌رده كراون، تێمه‌كانی ئێمه (ڕێكخراوی وادی ئاڵمانی) كه سه‌ردانی لادێكان ئه‌كه‌ین له‌م ڕووه‌وه زۆر تێبینیمان لا دروست بووه.
منداڵانی لادێ به زۆرینه‌ی ڕه‌هایان وه‌ك گه‌وره‌كانیان له خزمه‌تكردنی ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵ هه‌ر وه‌ك گه‌وره‌كانیان كاریان پێ ئه‌كرێت. كه‌مترین ده‌رفه‌تیان بۆ یاری كردن یان هه‌ر نییانه. به‌خێوكه‌رانیان پێیان وایه منداڵی باش ئه‌وه‌یه كه گوێڕایه‌ڵ بێت و به خواستی ئه‌وان هه‌ڵسوكه‌وت بكات، نه‌ك وه‌ك سروشتی خۆی كه دنیایه‌كی پڕ خه‌ون و خه‌یاڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگه، بۆ گوێڕایه‌ڵ بوونیان ده‌ستخۆشییان لێ ئه‌كه‌ن و سه‌رپێچیش بكه‌ن سزا ئه‌درێن.
ئه‌گه‌ر بۆ منداڵانی كوڕ ده‌رفه‌تێكی كه‌م هه‌بێت بۆ یاری كردن و موماره‌سه‌كردنی ته‌مه‌نی منداڵانه‌ی خۆیان، بۆ كچان ئه‌و ده‌رفه‌ته نییه.
كچه‌كان ده‌ڵێن فێركراون كه شه‌رمه بۆ یاری كردن تێكه‌ڵ به كوڕان ببن. ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆشیان یاریكردنیان لێكراوه به عه‌یبه‌یه‌ك و وا تێگه‌یه‌نراون كه نه‌چنه ده‌ره‌وه بۆ یاری كردن ئه‌وه (سه‌لاره كچ)ن، و ئه‌و منداڵانه‌ش كه سه‌ركێشی ئه‌كه‌ن و ده‌رفه‌تیان ده‌ست بكه‌وێت بۆ یاری كردن، سزا ئه‌درێن یان سه‌ركۆنه ئه‌كرێن.
“یاری كردنی چی؟ تۆ ژنێكی زلی… هاوڕێی تۆ ژنی ماڵانه، تۆیش بۆ یاری له كۆڵانی” ئه‌مانه به‌شێكن له‌و توانجانه‌ی كه منداڵانی دێهات نشینی پێ سه‌ركۆنه ئه‌كرێت.
ئه‌م شێوازه له په‌روه‌رده كردن وای كردووه ئه‌و منداڵانه كه گه‌وره ئه‌بن، هه‌مان شێوازی مامه‌ڵه كه له‌گه‌ڵ گه‌ڵ خۆیان كراوه، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كیان به‌كاردێننه‌وه و له‌سه‌ر هه‌مان ڕێگه‌ی كه خۆیانی پێ په‌روه‌رده كراون، منداڵه‌كانیان په‌روه‌ر ده‌ده‌كه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تێبینی ئه‌وه‌مان كردووه، كه سیسته‌م و كه‌رتی په‌روه‌رده‌ش نه‌یتوانیوه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی باشی منداڵان و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیاتر له نه‌وه‌ی پێشوو.
هه‌مان هۆكاره نه‌رێنییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی خێزانیی بۆ سیسته‌مكی په‌روه‌رده‌ش ڕاستن.
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی مامۆستاكان ته‌نها منداڵه‌كان فێری خوێندن و نووسین ئه‌كه‌ن، مامۆستایان زۆر به كه‌می ڕۆڵی په‌روه‌رده‌كار ئه‌بینن، ئه‌وان وه‌ك كارتێك بۆ كاركردن بڕوانامه‌یان وه‌رگرتووه‌و له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی موچه‌كانیاندا منداڵانی فێری خوێندن و نووسین ئه‌كه‌ن، به‌ڵام په‌روه‌رده‌یان ناكه‌ن.
منداڵان پێویستیان به‌وه‌یه له ژیان و پێشهاته‌كانی دنیای منداڵان و داهاتوویان و ئه‌و شتانه‌ی دێنه ڕێیان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان ڕابهێنرێن، و كه‌سایه‌تی خۆیان و په‌روه‌رده‌كردنیان له‌سه‌ر خۆبنیاتنان و قۆناغه‌كانی داهاتاووی ژیانیان” به پێی تێگه‌یشتنی ئه‌وان بۆ ده‌وره‌ووبه‌ریان” تێبگه‌یه‌نرێن و په‌روه‌رده بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ش، بوونی په‌روه‌رده‌كاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی زۆر پێویسته له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن و خوێندندا، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان كه‌سایه‌تی خۆیان بناسن و بتوانن خۆیان بۆ دنیایه‌كی باشتر و داهاتوویه‌كی گه‌شتر بنیات بنێن، به‌ڵام ئه‌مانه له دنیای منداڵانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌رجه‌سته نین، ته‌نانه‌ت هۆشیارییش ده‌رباره‌ی ئه‌م شێوازه له په‌روه‌رده كردن نییه. بۆیه كۆمه‌ڵگه له شوێنی خۆی وه‌ستاوه‌و ناتوانێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و ته‌كنۆژیان ته‌نانه‌ت كه‌رته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریشدا خۆی بگونجێنێت و پێش بكه‌وێت.
ڕه‌نگه هه‌موومان كێشه‌مان له‌گه‌ڵ باری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا هه‌بێـت و گله‌یی بكه‌ین، به‌ڵام تا نه‌توانین سیسته‌می په‌روه‌رده له په‌روه‌رده‌ی خێزانییه‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی فێرخواز له سه‌ره‌تاكانی په‌روه‌رده‌و خوێندنه‌وه بگۆڕین، نابین به خاوه‌نی كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه خێراكاندا ناگونجێین و به‌رده‌وام كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیمان زیاتر ده‌بێت.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: