پەروەردەی سلێمانی بە کۆمەڵێک نائومێدی و ناڕەزایەتییەوە دەستپێکی خوێندنی ڕاگەیاند
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە کۆمەڵێک نائومێدی و ناڕەزایەتییەوە دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندنی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
بەرپرسانی پەروەردە لەم پارێزگایە دەڵێن کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی پەروەردە هێندە زۆر بوون، ساڵ بە ساڵ پرۆسەی پەروەردە بەرەو دواوە دەبات.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئێستا ٤٨٧ هەزار قوتابی و خوێندکار و ٤٥ هەزار مامۆستا و فەرمانبەریان هەیە.
هاوکات ١٧٣٣ خوێندنگە هەیە، بەڵام بەهۆی کەمی بیناوە کراون بە ٢٥٠٠ دەوام و پارێزگاکە پێویستی بە دروستکردنی ٢٠٠ قوتابخانەی نوێ و دامەزراندنی ٧ هەزار مامۆستای دیکە هەیە.
ئەندامێکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هەرچەندە پارێزگای سلێمانی زۆرترین خوێندکاری هەیە بەڵام بودجە و خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکانی حکومەت بۆ سنورەکە ١٠ هێندە کەمترن لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک.
جگە لە کێشە و کەموکوتییەکانی کەرتی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی، ناڕەزایەتی مامۆستایان و ئەگەری بایکۆتی پرۆسەی خوێندن بەهۆی بەردەوامى پاشەکەوتکردنی موچەوە مەترسی دیکەن لەسەر پرۆسەى خوێندن.
ساڵی ڕابردوو لە دژی سیستمى پاشەکەوتکردنی موچە بەشێک لە مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان نزیکەی ١٠٠ ڕۆژ پرۆسەی خوێندنیان بایکۆت کرد.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: