Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستا مەزنەكان كێن؟

وەرگێڕانی: دارا ئەنوەر زۆراب – كۆمەڵناس

مامۆستا مەزنەكان ئەوانە نین كە باشترین وانەیان هەیە، بەڵكو ئەوانەن كە باشترین پەیوەندییان لەگەڵ خوێندكارەكان هەیە، مامۆستا مەزنەكان ئەوانەن تێگەیشتنیان هەیە لەسەر كەش و هەوای گەشەكردنی راستەقینەی خوێندكارەكان لە ژوورەكانی پۆل دا ، كە ئەمەش بنچینەی فێركردن و وانەبێژی ڕاستەقینەیە ، كاتێك وانەكان وەك پلانەكان ناڕوات ، مامۆستا مەزنەكان وانەكەیان بەلاوە گرنگ نیە، بەڵكو گرنگە لایان چۆن خوێندكارەكەیان تێ‌ بگەیەنن ، واتە تەنها سەیری وانەكەی ناكات سەیری خوێندكارەكانی دەكات ، بەمەش مامۆستا مەزنەكان دەبنە ئاوێنەبۆ خوێندكارەكانیان.
مامۆستا مەزنەكان هەمیشە دێنە پۆل ئامادەن بۆ فێركردن و فێربون ، ئەوان هۆشیاری ڕاستەقینەی مێشك و هۆشیاری زانستی تەنها ناكەنە هۆشیاری مێشك و زانستی خۆیان ، بۆیە هەمیشە خوێندكارەكان لە پۆلەكان ئامادە دەبن بۆ فێربون و بەشداری كردن .
مامۆستا مەزنەكان ئەوانەن تێ‌ دەگەن گەیاندنی هێزو وزەی مرۆڤایەتی بۆ ئەوان هەوڵدان و تێ‌ كۆشانە كە هێنانە دی نزیكە لە پەیوەندییەكی نەرم و نیان و تەندروست لەگەڵ خوێندكارەكان ، چونكە بە بونی پەیوەندی ڕەق و ناتەندروست هەمیشە كاریگەرییە نەرێنیەكان لەسەر جومگەی مێشكی خوێندكارەكان دروست دەكات .
مامۆستا مەزنەكان ئامادەن بۆ كاركردن ، ئەوان ئامادەن بۆ كاری خوێندكارەكان كە پڕە لە سۆزی بەتین نەك تەنها كاركردن ،مامۆستا مەزنەكان تێ‌ دەگەن كە ڕێبازی زێڕینن بۆ مامۆستاكان :- كە وانەی هەرخوێندكاریك رێگایەكە كە تۆ دەخوازیت لە فێركردنی منداڵەكەی خۆت دا هەبی َ .
مامۆستا مەزنەكان سورنین لەسەر بردنەوەی (جەنگی ) لە گەڵ خوێندكارەكان ، ئەوان تێ‌ دەگەن كە ئەگەر لەوێ‌ جەنگێك لەناو پۆلەكەدا هەبێت هیچ كەسێك براوە نیە .
مامۆستا مەزنەكان پێناسەی سەركەوتنی خۆیان لە تەنیشت سەركەوتنی خوێندكارەكان دەكەن ، ئەوان تێ‌ دەگەن كە خوێندكارەكان نزیك نین لە فێركردنەوە نزیكن لە فێربونەوە، ئەوان پێناسەكانیان نابەستنەوە بە وانەكانەوە ، بەڵكو گرێدراوو دەیبەستنەوە بە سۆزەكانیان بۆ خوێندكارەكان .
مامۆستا مەزنەكان دەچنە ژیانی خوێندكارەكان ، بەڵام ناچنە ناو تایبەتیەكانی ژیان و ئاست و بڕی داهاتەكان ، ئەوان تەنها نزیكن لە خوێندكارەكانەوە .
مامۆستا مەزنەكان لە كاتەكانی پشووەكان بیردەكەنەوە كە ئەوان چۆن بتوانن وانەكان چاك بكەن بۆ وەرزەكانی دواتر ، ئەوەش تەنها بەوە دەبێت كە ئەوان چی بكەن .خوێندكارەكان جێ‌ بهێڵن لە پۆلەكان باشتر بیربكەنەوە دەربارەی خۆیان ،لە بەرئەوەی مامۆستا زیرەكەكان تێ‌ دەگەن بەو كارە زیاتر فێردەبن لەفێركردنی خۆیان بە مەشقی رزگاربون .
مامۆستا مەزنەكان هەرگیز قوربانیەكان (خوێندكارە تەمبەڵەكان ) رەتناكاتەوە بۆ دواكەتنی خوێندكارەكانی تر بەبێ‌ گرتنەبەری ڕێگایەكی تر بۆ فێربونی وان .
مامۆستا مەزنەكان پیاسە لە تەنیشت ژوورەكانی خوێندكاران ناكەن ، تەنها لەكاتە پشوەكان نەبێت مامۆستا مەزنەكان دەتوان سەیری هەموو بارودۆخە خراپەكانی ڕابردوو بكەن ، ئەوان شیكاری هەمیشەی رووداوەكان بن بۆ چارەسەر .
مامۆستا مەزنەكان زیرەك نەبون بە رێكەوتێكی لە ناكاو ، مامۆستامەزنەكان زیرەك بوون لەبەرئەوەی ئەوان لەسەرەتادا دروست كەری بڕیاری باش بوون بۆخۆیان كە تەنها ئەوەندەش بەس نیە كە فێربوون لە رابردوودا، بۆیە هەمیشە لە هەوڵدان دان .
هەموو مامۆستاكان ڕۆژگاری خراپیان هەیە،مامۆستا مەزنەكان هەرگیز لەبەرچاو ناچن ، ئەوان نایانەوێت بە دوای خەونی كەسیەوە بن ، هەمیشە غەمگەلەكان دەشارنەوە بە چالاكییە ئەرێنی یەكانیان لە ژوورەكانی پۆل.
مامۆستا مەزنەكان هەمیشە لە بەدواداچون و گەراندان بۆ پێش كەش كردنی باشترین وانە ، ئەوان دەخوازن سەركەوتنە نایابەكانی خۆیان بۆ كاركردن و گەشە كردنی خوێندكارەكانیان بخەنە كار .
مامۆستا مەزنەكان باشترین كەسانی جیهانن بۆ سۆزو فێركردن و بریارەكان لە هەركوێی جیهاندا بن ، بۆیە هەمیشە لە ڕوحی مرۆڤە سەركەوتووەكانی دونیا هەمیشە مامۆستا مەزنەكان بونی هەیە .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

مامۆستا مەزنەكان كێن؟ Reviewed by Unknown on 10:14:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: